ماوەی چەند ڕۆژێکە دەوڵەتی تورک له شکرکێشی بۆ سەر ناوچەکانی خواکورک و برادۆست بەچڕی دەستپێکردووه، له ئاسمانیشەوە بەردەوام فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومان دەکەن، لە بەیاننامەیەکدا تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان داوای هەڵوێست وەرگرتن دەکات.
لە بەیاننامەکەدا باس لەوە کراوە، کە لە ئەنجامی بۆردوومانەکاندا دەیان شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوه و چەندین شوێنیش خاپور بوون، هەموو ئەمانە لەکاتێکدایە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لێی بێدەنگن و پاساوی بێ بنەماش بۆ داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا دێننەوە، هەروەها حکومەتی عێراقیش تاکو ئێستا هەڵوێستێکی ڕوونی نەبووە، ئەمە لەکاتێکدا ڕوو دەدەن کەسەرۆک کۆماری عێراق بەسەردانی فەرمی لهم ڕۆژانەی دواییدا تورکیا بوو، ئەوەش تاکو دواڕادە پێچەوانەی هەموو ڕێسا نێودەوڵەتییەکانه و جێگەی شەرمەزاریشە، ئێمه پێمان وایە بێدەنگی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی دەستی تورکیای کراوەترکردووە بۆ داگیرکاری و لەشکرکێشی.
تەڤگەری ئازادیی ئیدانەی ئه و بێدەنگییەی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات و ڕاشیگەیاندووە: داوا لەڕای نێودەوڵەتی دەکەین کەسنورێک بۆ دەسەڵاتی فاشیستی دەوڵەتی تورک دابنرێت، کەهۆکاری زۆرینەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە خودی دەسەڵاتی ئەردۆغان و فاشیزمی ئاکەپەیە، دەبێت تەواوی خەڵکی عێراق و هێزە سیاسییەکان ئه و ڕاستییە بزانن، دەوڵەتی تورکیا به و دەستێوەردانانەی لەعێراق بووەتە بەشێک لەئاڵۆزییەکانی گشتی عێراق، دەبێت ڕێگری له و کارانە بکرێت، چونکە بوونی کاریگەری دەسەڵاتی دەوڵەتی لەسەر چارەسەری لەگەڵ خۆی ناهێنێت جگەلە قوڵ بونەوەی کێشه و پێشخستنی شەڕ، هەروەک چۆن پاڵپشتی هێزە تیرۆریستەکانی #داعش# بوو بەهەمان شێوەش ئەوەی لەڕێگەی داعشەوە بۆی نەکرا بەشێوازی داگیرکاری باشووری کوردستان درێژەی پێبدات.
تەڤگەر وەها درێژەی بە پەیامەکەی داوە:بێ هەڵوێستی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان له کاتێکدایە، کە دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە لەسەر پلە و پۆستەکان و دەوڵەمەندی ئەم هەرێمە لەململانێیەکی قوڵدان، بەڵام لەبەرامبەر لەشکرکێشی و داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بێدەنگن، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە حزبەکانی دەسەڵاتی باشووری کوردستان دابەشی جەمسەرەکانی هێزه شەڕکەرەکانی ناوچەکە بوون و سیاسەتیک لەم هەرێمە لەبەرژەوەندی گەلی کورد بەڕیوە ناچێت، بەڵکو بووەتە بەشێک لەپیلانی داگیرکەرانی کوردستان، کەئێمە لامان وایە تەنها یەکێتی و یەکڕزی گەلەکەمان دە توانێت ڕێگری بکات و وەڵامە بۆ ئه و هێرش و داگیرکاریان.
لە کۆاتاییدا تەڤگەری ئازادیی داوا لەتەواوی هێزه کوردی و عێراقییەکان دەکات خاوەن هەڵوێست بن و سنوورێک بۆ سنووربەزاندنەکانی دەوڵەتی تورکیا دابنرێت، هەروەها داوا لەتەواوی خەڵکی تێکۆشەر و خاوەن هەڵوێستی گەلەکەمان دەکەین بێهەڵوێست نەبن تاکو بتوانین ببینه هێزێکی فشار لەسەر ڕای گشتی نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە، که کۆتایی بە داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا بهێنرێت.
#01-06-2019#