بروسکەی پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز , جەژنی گەردن ئازادی و جەژنی شکاندنی ڕۆژوی مانگی ڕەمەزان , بەناوی خۆم و سەرجەم ئەندام ولایەنگرو کادیرو جەمامەوەری دڵسۆزی یەکێتی نیشتمانی کوردستان , گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لەتەواوی #موسڵ#مانانی گەلەکەمان بەگشتی و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان وزیندانیانی سیاسی وکەمئەندامانی سەنگەروسەرجەم چین وتوێژە جیاجیاکانی نێو کۆمەڵگای کوردەواری دەکەم.
وێڕای ئومێد خواستن بۆ قبوڵبوونی ڕۆژوو تاعەتی موسڵمانانی گەلی کوردی زۆرینەی پەیڕەوانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە وێستگەی ئاشتەوایی نێوان لایەنە سیاسیەکان وهێنانە کایەی کەشێکی لەبارو گونجاو بۆ چارەسەری کێشە هەڵواسراوەکان بەتایبەتی ودەستەبەری یەکگوتاری و هاوهەڵوێستی ویەکڕیزی , هەروەک هیوادارم لەم بۆنە پیرۆزەدا گەلەکەمان لەڕووی سیاسی یەوە بەسەر سەرجەم کۆسپ وتەگەرەکاندا سەرکەوێ وقەیرانەکان بە لێک تێگەیشتن تێپەڕێنێت وکۆتایی هێنان بێت بەزوڵم وستەمی نەتەوەیی و بەتایبەت لە#کەرکووک# وناوچە جێناکۆکەکان وخۆشگوزەرانی وباشترکردنی بژێوی وئاشتەوایی بۆخەڵک بڕەخسێت , جەژنی ئەمساڵ کۆتایی بێت بەنەهامەتی یەکان وببێتە سەرەتای دەسپێکردنی دۆناغێکی ئارام وسەقامگیرو ئومێد جێی نائومێدی بگرێتەوە و تیایدا گەشە بە پرسی سیاسی ولێکنزیککردنەوەی بۆچوونە جیاوازەکان بدرێت , لەم ڕۆژە پیرۆزەدا پێکەوە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان بکەینە ناونیشانی پرۆژەی گەورەی یەکخستنەوەی نێوماڵی گەورەی گەلی کوردو لەگەڵ سەرجەم نەتەوه و پەیڕەوانی ئاینە ئاسمانییە جیاوازەکانی نیشتمان بەئارامی وپێکەوەیی بێ جیاوازی بیروڕائاینییەکان و دوورکەوتنەوە لەدیاردەی توندوتیژی جەژنێکی ئاسودە بەڕێبکەین.
دووبارە پیرۆزبێت جەژنی ڕەمەزان
هەموو ڕۆژێکتان جەژن و هەموو جەژنێکتان شادی کامەرانی بێت
شادو سەربەرزو سەرکەوتووبن..
حاکم قادر حەمەجان
ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
#03-06-2019#