پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە گەلی کوردستان و جیهانی ئیسلامی دەکەین. هیوادارین ئەم جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆی ئاشتی و ئارامی لەنێو گەلەکەمان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین.
گەلەکەمان بە شادییەوە پێشوازی لەم جەژنە دەکات. گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی بە بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردن و بەرخۆدانی دایکانی لەچک سپی شکێنرا. دوای چوار ساڵ (5ی نیسانی 2015 تا 2ی ئایاری 2019) پەیامی ڕێبەر ئاپۆ و سێ هەڤاڵەکەی گەیشتە گەل، بزووتنەوەکەمان و ڕای گشتی. ئێمە پیرۆزبایی جەژن لە ڕێبەر ئاپۆ و سێ هەڤاڵەکەی لە ئیمڕاڵی دەکەین. سڵاو و ڕێزمان پێشکەش دەکەین.
پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە 2و 22ی ئایار/ 22ی گوڵان و 10ی جۆزەردان بۆ هەموو لایەکە. جەژنی ڕەمەزان بۆ گەلەکەمان و هێزە دیموکراتییەکان دەرفەتێکی گەورەیە بۆ ئەوەی لە جیاتی شەڕ، ئاشتی و دیموکراتی بەرەو پێشەوە بچێت، بۆ ئەوەی فاشیزم تێکبشێت، قەیرانی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی چارەسەر ببێت، پێویستی بە تێگەیشتن و جێبەجێکردنی پەیامی ڕێبەر ئاپۆ هەیە. بۆیە لە سەردان و پیرۆزباییەکانی جەژندا پێویستە بە شێوەیەکی سەرتاسەری خەبات بەڕێوەببرێت. ڕێبەر ئاپۆ چاوەڕوانی وەڵامی پەیامەکەیەتی. پێویستە ئێمە وەکو گەل و هێزە دیموکراتییەکان لەم کاتەدا بەباشی ڕۆڵی خۆمان بگێڕین.
بۆ ئەوەی گورزێکی گەورە لە فاشیزم بدەین، هەڵبژاردنەکەی ئیستەنبووڵیش دەرفەتێکی گەورەیە. پێویستە گەلەکەمان لە ئیستەنبووڵ ئەم دەرفەتە بەباشی بەکار بێنێت. شکستی ئاکەپە - مەهەپە لە ئیستەنبووڵ، شکستی ڕژێمی فاشیست لە تورکیا خێراتر دەکات. هەر بۆیە ئاکەپە - مەهەپە ترسێکی زۆر گەورەیان لێ نیشتووە.
لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وەڵات، بەرخۆدانی گەلەکەمان دژبە داگیرکاری گەیشتووەتە ئاستێکی مێژوویی. بەم بۆنەیەوە بەدڵ و بەگیان پیرۆزبایی تێکۆشانی گەلەکەمان لە هەرچوار پارچەی کوردستان، هێزەکانی پاراستن و یەکینەکانی پاراستن دەکەین و سڵاو ئاراستەی بەرخۆدانەکەیان دەکەین. هیوادارین ئەو پێشکەوتنە مێژووییە لەنێو گەلەکەماندا ببێتە هۆی ڕێککەوتنێکی کۆمەڵایەتی و هۆکارێک بۆ یەکێتیی نەتەوەیی.
دۆخی گەلی #عەفرین# و گەلەکەمان کە لە وارگەکانی شەهبا دەژین، لەم جەژنەدا بۆ ئێمە بابەتێکی بەئازار و خەمگینە. هەتا تێکشکاندنی هێزە داگیرکەرەکان و چەتەکانیان، هەتا ئازادکردنی عەفرین بەرخۆدانی گەلەکەمان بەردەوام دەبێت. تێکشانی ڕژێمی فاشیست و داگیرکەری دەوڵەتی تورک، هەم لە عەفرین، هەم لە باکوور و باشوور پێکەوە گرێدراوە و دوور نین لە یەکتر. سەرکەوتن بۆ گەلەکەمانە.
لەم ماوەیەی ڕابردوو بەهۆی کارەساتی لافاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەلەکەمان زۆر ئازار و نەهامەتی بینی. بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئەو بنەماڵانە دەکەین کە کەسوکاریان لەدەست داوە. داوا لە هەموو گەلی کوردستان و ڕێکخراوە خێرخوازییەکان دەکەین کە ئه و شار و گوندانە لەبیر نەکەن کە زیانیان پێ گەیشتووە؛ بە قوربانی و سەرفترە و زەکاتەکانیان هاوکاری گەلە مەغدوورەکەمان بکەن، خاوەندارەتی لە گەلی خۆیان بکەن.
ڕژێمی فاشیستی دەوڵەتی تورک ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر تەنگەتاو بووە. ئێمە یەکێتی و هیواکانمان بەرزتر دەکەینەوە. ئێستا کات کاتی تێکشکاندنی فاشیزمە. کاتی ئازادیی گەلانی کوردستان و دیموکراتیی تورکیایە.
#03-06-2019#