ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) دەربارەی چالاکیی گەریلاکان لە #ئامەد#، خواکورک و سەرحەد ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. تیایدا هاتووە، لە خواکورک بەرخۆدانێکی مێژوویی لە ئارادایە دژبە هێزەکانی داگیرکەر.
ڕاگەیەنراوی هەپەگە:
هێزەکانمان لە دژی جموجۆڵی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک کە لە خواکورک دەستی پێکردووە، بە بەرخۆدانێکی مێژوویی تێدەکۆشن. سوپای تورکی داگیرکەر لە خواکورک تا سەرحەد گورزی تووند دەخوات بەڵام زانیارییەکان لە ڕای گشتی دەشارێتەوە. هێزە داگیرکەرەکان کە هەموو دەرفەتەکانی خۆیان خستووەتەگەڕ لە بەرانبەر گەریلا شکست دێنن.
لە سێ قۆڵەوە لە داگیرکەرانی خواکورک درا؛ 4 سەرباز کوژران
سوپای تورکی داگیرکەر لە خواکورک دەستی بە جموجۆڵێکی داگیرکاری کردبوو. هێزەکانیشمان لە ناوچەکە دەستیان بە هەڵمەتی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیا کردبوو و نیوەڕۆی 11ی حوزەیران\21ی جۆزەردان لە دۆڵی ئەرمووش یەکینەیەکی ئۆپەراسیۆنیان خستە ژێر چاودێرییەوە. هێزەکانمان کاتژمێر 15 لە سێ قۆڵەوە لە هێزەکانی داگیرکەران دا. لەم چالاکییەدا 4 سەرباز کوژران و سەربازێکیش بریندار بوو. سوپای تورک دوای چالاکییەکە بە کۆپتەری هێرشبەر و ئۆبوس و هاوەن هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکە ئێوارەش کوژراو و بریندارەکانی بردووەتەوە. هێزەکانمان کە ئەم چالاکییەیان کردووە، بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بنکەکانی خۆیان.
لەسەر ڕێگەی ئیدر و بازید لە کاروانی سەربازی درا؛ 20 سەرباز کوژران
لە چێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕی کە لە هەرێمی سەرحەد بەردەوامە، هێزەکانمان لەسەر ڕێگەی بازید و ئیدر یەکینەیەکی دوژمنیان خستووەتە ژێر چاودێرییەوە و کاتژمێر 6:30ی ڕۆژی 11ی حوزەیران\21ی جۆزەردان لە پانزێرێک و کامیۆنێکیان داوە که 30 سەرباز لە کامیۆنەکەدا هەبوون. کامیۆنەکە لەناوبراوە و گورزیش بەر پانزێرەکە کەوتووە. لەم چالاکییەدا 20 سەربازی دوژمن کوژران و 15 سەربازیش بریندار بوون.
سوپای تورکی داگیرکەر دوای چالاکییەکە بە ئۆبوس و هاوەن هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکە و بە چەندین ئامبولانس سەربازە کوژراو و بریندارەکانی گواستووەتەوە. هێزەکانی ئێمە؛ هەپەگە، یەکینەکانی ژنی ئازاد (یەژا ستار) و هێزەکانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی یەکگرتووی گەلان (HBDH) ئەم چالاکییەکیان ئەنجام داوە و دواتر بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بنکەکانی خۆیان.
دانانی خاڵی پشکنینی ڕێ لە ئامەد
ڕێکەوتی 9ی حوزەیران\19ی جۆزەردان کاتژمێر 19:20 هێزەکانمان لە یەکینەیەکی سوپای تورکی داگیرکەریان داوە کە ئاسایشی بەنداوی فارقینی لە ئەستۆ بوو. لەم چالاکییەدا هێزەکانمان قولەی سەربازانیان کردووەتە ئامانج. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕوون نەبووەتەوە.
ڕێکەوتی 10ی حوزەیران\20ی جۆزەردان کاتژمێر 19 تا شەو، هێزەکانمان لەنێوان ناوچەی پاسووری ئامەد و شاری مووش خاڵی پشکنینیان داناوە. لەم چالاکییەدا هێزەکانمان ئۆتۆمبێلی ڕێبوارانیان ڕاگرتووە و دەربارەی قۆناغی نوێ زانیارییان بە گەل داوە.
هێرشی ئاسمانی
ڕێکەوتی 12ی نیسان کاتژمێر 7 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ناوچەی خنێرە-ی خواکورک-ی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کردووە. له و بۆردومانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە.[1]
#12-06-2019#