خوشکی گەورەو بەڕێزمان: سەبیحەخان هاوسەرو هاوخەبات و هاوژینی سەرکردەی قارەمان کاک جەبار فەرمان
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاکە (ڕەوەند)ی جوانەمەرگ، کوڕی سەرکردەی تێکۆشەرو قارەمانی گەلەکەمان و یەکێتی نیشتمانی کوردستانمان (جەبار فەرمان) م بیست، لەناخەوە دڵگران و خەمبارو نیگەرانی کردم.
بۆ کۆچی دوایی و لە ناکاوی کاکە ڕەوەند پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاراستەی خۆتان و خانەوادە تێکۆشەرو قارەمانەکەتان دەکەم، لە ئازاری جەرگ سووتان و لەدەستدانی جگەرگۆشەیەکی گەنج تێدەگەم و دەزانم چەند بە ئازارە، دڵنیام لەمیهرەبانی و بەسۆزی ئێوە، بە ورەوە بەرگەی ئەم خەمە قووڵە دەگریت و وەک هەمیشە دایکێکی میهرەبان دەبیت و بەیادو یادەوەری کاک جەبار فەرمانی سەرکردە و کاکە ڕەوەندی جوانەمەرگ بەردەوام دەبیت.
بۆ ئەم خەمە قووڵە، هاوبەشی خەمتانم، هیواخوازم ئەمە دوا کۆست و ناخۆشی هەموومان بێ، خوای گەورە کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری هەموو لایەکمان بدات.
#کۆسرەت ڕەسول عەلی#
جێگری سکرتێری گشتی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
#18-06-2019#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!