ەرپرسی هێزە ئینتزامییەکانی شاری #ورمێ# ڕایگەیاند: 33 کەس لە هاووڵاتییانی شاری ورمێ، بە هۆی کێشانی ماددە سڕکەرەکانەوە لە ساڵی 97دا، گیانیان لەدەست داوە.
مەسعوود خوڕەمنیا، لە وتووێژ لەگەڵ میدیاکاندا ڕایگەیاند: لە کۆی ئەو 33 هاووڵاتییە کە بە هۆی ماددەی هۆشبەرەوە گیانیان لەدەست داوە، 32 کەسیان پیاو و یەکێکیشیان ژن بووە.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی ئێران لە ساڵی 97دا، 3 هەزار و 672 کەس لە ئێراندا بە هۆی کێشانی ماددەی سڕکەرەوە گیانیان لەدەست داوە و ئەم ئامارە بەنیسبەت ساڵی 96، کە 3 هەزار و 56 کەس بووە، 20 لەسەد زیادی کردووە.
بەپێی ئەو ئامارە، ڕۆژانە نزیک بە 11 کەس لە ئێراندا، بە هۆی کێشانی ماددەی هۆشبەرەوە، گیانیان لەدەست دەدەن.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە سڕکەرەکان، زیاتر لە یەک ملیۆن و 400 هەزار تووشبوو لە ئێراندا بوونیان هەیە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئامارە نافەرمییەکان باس لە بوونی چوار ملیۆن تووشبوو بە ماددە سڕکەرەکانەوە لە ئێراندا دەکەن.
هەروەها بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، نزیکەی 800 هەزار کەس بە شێوەی کاتی و بۆ ڕابواردن، ماددەی سڕکەر بەکاردەهێنن.
مێژووی گیرۆدەبوون بە ماددەی هۆشبەر لە ئێراندا، بۆ دەورانی بنەماڵەی سەفەوییەکان دەگەڕێتەوە و بە شێوەی چاندنی تووی خەشخاش، پەرەیان بە بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەری تریاک داوە.[1]
#24-06-2019#