دۆستان و هاوڕییانی بەرێز
شەوی ڕابردوو لە لایەن هاوڕییەکەوە (کە بۆ ئێمە جێگەی ئیتمینانە) ئەو خەبەر و زانیاتیانەی خوارەوەمان پێگەیشت. کە بێ هیچ دەسکارییەک بۆ ئاگاداریی ئێوە بڵاودەکرێتەوە تا بەهاوکاریی یەکتر ڕاست و درۆی ڕوون بکەینەوە و گەر شتێکی نوێ هەبێ ڵیی زیاد بکەین و بە ئاگاداریی کۆمەڵانی خەڵکی بگەیەنین. جێگەی ئاماژەیە سەرچاوی ئەم خەبەرانە بەهۆی هەلومەرجی تایبەتەوە، نایەوێت لە هەلومەرجی ئێستا دا خۆی بناسێنێ.
ئەوەش دەقی خەبەرەکە:
مەترسیەکی گەورە بۆ سەر ڕۆژهەلاتی کوردستان
بە پێی ئەو زانیارییانە کە لە سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرکردایەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران پێم گەیشتوە، دوو مانگ پێش لە ڕێگای وەزارەتی دەرەوەی وڵاتێکی ئورووپایی (بەهۆی تایبەتەوە لە ئێستادا ناوی ئەو ولاتە پارێزراوە) بە دەستپێشخەری ڕێکخراوی ێکی نێونەتەوەیی کە خۆی وەک ناوبژیوان بۆ چارەسەریی کێشە لە وڵاتانی جۆربەجۆر پێناسە دەکات، هەریەک لە بەرێزان مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتی حدکا، عەبدۆڵڵا مۆهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕیی کوردستانی ئێران و مستەفا مولودی سکرتێری گشتی حدک، لە گەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە پێکهاتوو لە وەفدێکی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئەو وڵاتە دانیشتن و کۆبوونەوە بەڕێوە چوە.
بە پێی گوتەکانی ئەو سەرچاوەیە کە بەهۆی باری ئەمنیەتییەوە نایەوێ ناوی ئاشکرا ببێ، بابەتی چاوپێکەوتنەکە لە سەر بارودۆخی ئێستای ناوچەی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست و ئێران و ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان ئێران و وڵاتەیەکگرتووەکانی ئامریکادا بووە.
سەرچاوەکە ئاشکرای دەکات کە لەو دیدارەدا نوێنەرانی ئیتلاعاتی ئێران زۆر بە ڕاشکاوانە و بە توندی هۆشدارییان داوەتە حیزبەکانی کوردستانی ئێران کە لە ئەگەری هاتنە ئارای شەڕ، ئەوان نابێ بە هیچ شێوەیەک پشتیوانی لە ئەمریکا بکەن یا بە تەمای بەشداری لەو شەڕە بە دژی کۆماری ئیسلامی بن و دەبێ لەو پێوەندییەدا بێلایەنی و بێدەنگیی بپارێزن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بە ڕاگەیندراوی یەک مانگ لەمەوبەری هاو پێوەندی بۆ ئازادی و دادپەروەری لە ئێران دەکات کە هەر چوار حیزبی کوردستانی واتە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، کۆمەڵەی شۆڕشگێری کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان واژۆیان کردبوو وتێدا هاتبوو کە ئەوان خوازیاری هەڵگیرسانی شەڕ لە ناوچەکەدا نین و کوتی ئەو ڕاگەیندراوە وڵامی ئەرێنی ئەم حیزبانە بە داواکەی کۆماری ئیسلامی بوو.
سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند ئەم دیدارە چەند جاری دیکەش دووبارە بوەتەوە و پێدەچێ هەروا درێژەی هەبێ.
لە کۆتایی دا ئاگادارتان دەکەم لەم پێوەندیەدا لە داهاتوودا زانیاری زیاتر نە ئاگاداریی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان و چالاکانی بواری میدیا دەگەیەنم.
#26-06-2019#