پێشنوێژ و وتار خوێن
-ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان لە خولی چوارەم
ئەندامی لیژنەکانی:
(ئەوقاف و جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ) لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
-مامۆستای مزگەوت و وتاربێژی مزگەوتی بنگرد (مزگەوتی مەلا غەریب) لە پێنجوێن
-نووسەر و شاعیر و پەخشاننووس
-دیبلۆم لە (ئیدارە( کارگێڕی
-چالاکوانی کۆمەڵگەی شارستانی [1]
لە زاری خۆیانەوە:
ناوم (غریب کوڕی مستەفای کوڕی مامەخانە)یە..
لە بەهاری 1969 دا لە گوندی ئەحمەدکولوانی سەربە قەزاری پێنجوێن لە دایک بووم.
تا چواری سەرەتایم لە گوندەکەمان خوێندووە -دوای ڕأگواستنی گوندەکان لە پایزی 1978 دا هاتووینەتە ئۆردوگای شانەدەری.
لەوێش تا چواری ئامادەییم خوێندووە و لە سەیدسادق و سلێمانی پۆلی پێنج و شەشی زانستی و لە ساڵی 1989 پەیمانگەی ئیداری موسڵم تەواوکردووە و بەدەم خوێندنی قوتابخانەوە لە حوجرەکاندا و لای چەند زانایەک قورئان و بەشێکی بەرچاوم لە زانستە شەرعییەکان خوێندووە..
دوای کۆڕەوەکە دەستم کردووە بە خوێندنی زانستەکانی شەریعەت و لە 13-12-1993 دا بوومە ئیمام و خەتیبی مزگەوتی بنگردی پێنجوێن و تا ئێستایش (2024) هەر لەوێم..
لە ساڵی (1982)ەوە کە قوتابی دووەمی ناوەندی بووم شعرم نووسیوە.
زیاتر پەخشانە شعر دەنووسم و ئەوەندەشم لە بۆنەکاندا خوێندۆتەوە.
شعری کلاسیکیشم هەیە، لە نموونەی ئەوانەیش..
نەفسی ئەممارە هەتا کەی کێژ و حەیرانم دەکەی
تابەکەی بۆ عەشقی دنیا دڵ بە بوریانم دەکەی
ئەو ڕۆژەی بۆ مەردایەتی گیان و ماڵ هەرزانەبێ
تۆ خەجاڵەت و ڕووزەردی بەردەم یارانم ئەکەی
ئەو ژەمەی بەکامە چەور و شیرینە خۆت تێر ئەکەی
بۆ ژەمێکی تر وەکوو منداڵ دەگری و هەراسانم دەکەی
کام وەخت سەرقاڵی کفن و نوێژی مردووم هەی نەفام
ئەو دەمە چاکتر شەرابی دنیا نۆشی گیانم دەکەی
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/M-gharib-penjweny-701405819918464/=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: غەریب مستەفا=KTML_Link_Facebook_End=