ناوی تەواو: کۆچەر ئەنوەر میرزا تۆفیق
لە ساڵی 1966 لە شاری هەڵەبجە لە دایک بووە.
ساڵی 1984-1985 خانەی مامۆستایانم تەواو کردووە.
لە منداڵییەوە خولیای خوێندنەوە بووە.
یەکەم پەرتووک لە پۆلی سێی سەرەتایی بەناوی (پیاوە بچکۆلەکە) کڕیوە.
ساڵی 1985 بووەتە ئەندامی تیپی پێشڕەوی شانۆی کوردی لە شاری هەڵەبجە.
دوای ڕاپەڕین لە شارۆچکەی شارەزوور (هەڵەبجەی تازە) بە مامۆستا دامەزراوە.
لە ساڵی 2001 بنکەی ئەدەبی ڕووناک بیری لە شارۆچکەی شارەزوور دامەزراندووە، وەک لێ پرسراوی بنکە هەڵبژێردراوە.
دواتر لقی بنکەی ئەدەبی ڕووناکبیری گەلاوێژیان هێنایە شارۆچکەی شارەزوور و بە سەرۆکی ئەو لقە هەڵبژێردرا.
ساڵی 2004 ماڵی باریکردە شاری سلێمانی.
ساڵی 2018 یەکەم پەرتووکی خۆی بەنێوی (#حاجی میرزا تۆفیق# عاشق و زاهیدێکی سەردەم خۆی) بە چاپ گەیاند.
لە ساڵی 2018 لە پارێزگای هەڵەبجە ڕێکخراوێکیان درووستکرد بەناوی ڕێکخراوی دۆستانی هەڵەبجە، بە کۆی دەنگ بە سەرۆکی ڕێکخراوەکە هەڵبژێردرا.
ساڵی 2019 پەرتووکێکی قەبارە گەورەی 680 لاپەڕەیی بە چاپ گەیاند بەناوی (#چیرۆکەکانی شار#) چیرۆکی ژیانی 65 کەساتی هەڵەبجە لە خۆدەگرێت.
[1] [2]
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی #03-07-2025# بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. [3]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/kochar.anware=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی کۆچکردوو: کۆچەر میرزا ئەنۆر=KTML_Link_Facebook_End=