نووسەر و چالاکون لە ڕێکخڕاوی چەرموو بۆ پرسی ئەنفال
بارام سوبحی شکور لە زاری خۆیانەوە:
لە (1987) لەدایکبووم.
دەرچوی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانیم.
لە ڕۆژنامەی داهێنان پەیامنێرو ماوەیەک بەڕێوەبەری نوسین بووم.
لە ڕۆژنامەی چەرموو بەڕێوەبەری نوسین و سەرنوسەر بووم.
لە ڕۆژنامەی ئاوێنه و گۆڤاری لڤین وەکو پەیامنێر کارم کردوە.
بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری مانەوە بووم.
ئێستا دەستەی بەڕێوەبردنی گۆڤاری (ئەنفالناسی)م.
وتارو بابەتی وەرگێڕدراوم لە زۆرێک لە ڕۆژنامەکانی کوردستان بڵاوکردۆتەوە. بە نمونە لە ڕۆژنامەکانی (کوردستانی نوێ، خەبات، هاوڵاتی، یەکگرتوو، کۆمەڵ، بزوتنەوەی ئیسلامی، ئاڵای ئازادی، وەرچەرخان، ژیانی نوێ، کەرکووکی ئەمڕۆ، زەنگ، چەمچەماڵ، گۆڤاری گەنجانە، گۆڤاری باباگوڕگوڕ، گۆڤاری کۆچ، گۆڤاری ڕۆژنامەنوسان).
بەهاوبەشی لەگەڵ ئاکۆ شوانی کتێبێکمان هەیە بەناونیشانی (ئەنفال لە دیدی ئەوانی ترەوە).
کتێبێکی وەرگێڕانم هەیە بەناونیشانی (بەخشین.. ڕێگایەک بۆ گۆڕینی جیهان).[1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.facebook.com/baram.subhy=KTML_Link_External_Between=facebook/baram.subhy=KTML_Link_External_End=