$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ژمارەیەک لە #کۆڵبەر#انی کورد لە نزیک جادەی سنووری کانی زەردی #سەردەشت#، درانە بەر دەسڕێژیی گوللە و لە ئاکامدا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئازاد نێعمەتی، تەمەن 22 ساڵ، کوڕی جەلال، بەسەختی بریندار کرا.[3]
$باشووری کوردستان$
- شاندی پارتی دیموکراتیکی گەلان (#هەدەپە#) و کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (#کەجەدە#) دوور لە میدیاکان لەگەڵ #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.[1]
- لە #کەرکووک# سێ تەقینەوە ڕویانداو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی پۆلیسیش سێ کەس بەهۆیانەوە بریندار بوون.[2]