دەبارەی نووسەر و وەرگێڕ: ئەبوبەکر شیوەڕەزی
ژیاننامە:
ناوی تەواوی (ئەبوبەکر ئەحمەد خدر)ە، لە ڕێکەوتی 16-09-1993 لە گوندی شیوەڕەز؛ سەر بەشارەدێی هەڵشۆ، شاری #قەڵادزێ#، پشدەر لەدایک بووە.
باوکی ناوی (ئەحمەد خدر)ە و دایکیشی ناوی (عائیشە حەمەد)ە.
قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی (شیوەڕەز) و ناوەندی لە قوتابخانەی (چوارچرا) و ئامادەیی لە قوتابخانەی (ئامادەیی قەڵادزێ) تەواو کردووە و نمرەی (97)ی لە بەشی وێژەیی بەدەست هێناوە، هەروەها لە مێژووی 29ی 9ی 2020 ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو هودا پێک هێناوە.
بڕوانامە:
دەرچووی بەشی ئینگلیزییە لە (کۆلێژی زمان- زمانی ئینگلیزی) لە ساڵی 2016 – 2017 بە پلەی (باش)، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەست هێناوە.
یەکەم کاری وەرگێڕانی:
لە ڕێکەوتی 15/2/2016 یەکەم کتێبەکانی بەناوەکانی (ئایا قورئان وتەی خوایە؟) نووسینی: دکتۆر زاکیر نایک و (باغە نهێنیەکە) نووسینی: فڕانسس هۆگسن بێرنێت، لە قۆناغی سێی زانکۆ، بڵاو کردوونەوە.
نووسین:
لە (13/1/2019) کتێبێکی بۆ فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی لەژێر ناونیشانی (فێربوونی زمانی ئینگلیزی لە قۆناغی سەرەتاییەوە بۆ زانکۆ) نووسیوە.
بەرهەمەکانی:
هەتاوەکوو ئێستا خاوەنی (39) بەرهەمی وەرگێڕدراوە لە بوارەکانی (ئایین، دەرونزانی، چیرۆکی فێرکاریی و گەشەپێدانی مرۆیی) و لەگەڵ شەش پەخشانگە کاری کردووە، بەناوەکانی (جودی، ڕێنما، ڕێنوێن، هەڤاڵبووکستۆری، تەفسیر و ئەدیبان).
پیشە:
ئێستە، مامۆستایە لە قوتابخانەی (ژیاری ناحکوومی – #هەولێر#) و سەرقاڵی کاری (وەرگێڕان و وانەی تایبەتییە) بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی.[1] [2]