یەک لە پارێزگاکانی باکووری کوردستانە، ناوەندی پارێزگاکە گورگومە، بە توورکی ناوەکەی کراوە بە (کەهرەمانماراش)
دیمۆگرافیای پاڕێزگاکە بەمشێوەیەیە:
بە پێی سەرژمێری ساڵی
2009 ژمارەی دانیشتووانەکەی 1.037.491 کەس بووە، ڕووبەری پارێزگاکە 14.327 کم2، چڕی دانیشتووان بۆ هەر کیلۆمەتر دووجایەک 72، 42 کەسە.
لەڕووی کارگێڕییەوە: ژمارەی ناوچەکانی (10) ناوچە، ژمارەی شارۆکەکانی 64، ژمارەی گوندەکانی 476 گوند سەر بەم پاڕێزگایەن.
[1]
ڕۆژی
06-02-202306-02-2023 بەهۆی بوومەلەرزەیەکی بەهێزەوە زۆرێک لە خانوو و باڵەخانەکانی ئەم شارە و ناوچەکانی دەورووبەری خاپوور بوون و هەزاران کەس گیانین لەدەستدا، دەیان هەزار کەس برینداربوون، زیانێکی ماددیی مەزنی لێکەوتەوە و کارەساتێکی مرۆییی گەورەی لێکەوتەوە.
ئامارە نافەڕمییەکان باس لەوە دەکەن کە ٪80ی شارەی مەڕەش و دەوروبەری بەهۆی بوومەلەرزەکەوە خاپوور بووە.
هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە یەک لە هۆکارەکانی بوومەلەرزەکە، ئەو بەنداوانەیە کە داگیرکەری تورک لەسەر هەردوو ڕووباری باکووری کوردستان دیجلە و فوڕات درووستی کردوون.
هەروەها ڕەخنەیەکی زۆر لە داگیرکەری تورک دەگیرێت بەهۆی ئەوەی کە ڕێ و شوێنێکی پێویستی نەگرتۆتەبەر بۆ ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی لەژێر دار و پەردووی خانوو و باڵەخانە ڕووخاوەکانیاندان.
[2]