ئاهەنگ و جەژنی پەیمان لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 24/8/2019 لە پەرستگەی قسن قەپان لەگوندی زەرزی لەچەمی ڕەزانی نزیک دەریاچەی دوکان سەر بەشاری #سلێمانی# لەکاتژمێر سێ ی پاشنیوەڕۆ بەبەشداریی هەزاران کەس بەڕێوە دەچێت
خەڵک دەتوانن بە سەیارەی خۆیان بچن یان بێنە ناوەندی زەردەشتیان لە سلێمانی گەڕەکی بەختیاری و تەنیشت مەکتەبی سیاسی یەکێتی و لەوێوە پاس ئامادە کراوە بۆ گواستنەوە.
بەهیواین ئەمساڵ لەجەژنی پەیماندا دڵسۆزان و کوردپەروەران و هاونیشتمانیان بەشداری بکەن.
لەگەڵ ڕێزی زۆرماندا
ناوەندی زەردەشتیانی کوردستان.
#24-08-2019#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!