هونەرمەند ڕەوەند
پێنجوێنپێنجوێنی یان ڕەوەندی نەی.
لە زاری خۆیانەوە:
لە دایکبووی
05-02-199805-02-1998 گەڕەکی شارەوانی شاری
سلێمانیسلێمانیم. لە بنەچەدا پێنجوێنیم. گوندی ئاڵیاوا.
لە نەی و دەف و تنبەک و سەنتور و تار و سێتار و شمشاڵی کوردی شارەزام و ئالەتی سەرەکیم نەیە.
مامۆستام نەبووە و خۆم بە شێوازی سەماعی و گوێگرتن و مومارەسە و هەوڵ فێری ئەو ئامێرانە بووم
لە قۆناغی نۆی بنەڕەتی دەرچوم و ساڵێکی پەیمانگای هونەرە جوانەکانم خوێند و دواتر وازم هێناوە.
وە گرووپێکی مۆسیقی خنجیلەم درووستکردووە لە پێنجوێن کە سەرجەمیان خوێندکاری خۆم بوون.
وە ئێستەیش (2019) بەردەوامە و ناوی گرووپەکە (سوور)ە.
جگە لە مۆسیقا لە نووسینی شعری کلاسیک، تەسەوف دا شارەزییم هەیە و کاری شانۆگەریش دەکەم.
خاوەنی مەدالیای ئاشتیم کە لەلایەن باڵوێزی ئاشتی لە جیهان پێم دراوە و لەلایەن نوێنەریان لە ئێراق.
ڕیکەوتی
17-03-202417-03-2024 هەڵبژێررا وەک لێپرسراوی سەنتەری ئازادی لاوانی پێنجوێن.
[1] [2]
فەیسبووکی: ڕەوەند ئەبوبەکر عەبدوڵڵا