ناو: ڕێڤان
ناوی باوک: عوسمان
ڕێڤان عوسمان ئەحمەد عەلی
لە 26-01-1995 لە خێزانێکی هەژار و سەردەمی شەری ناوخۆ و قاتوقڕی لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی لەدایک بوو.
هەر لەسەرەتاوە نوبەرەی دوو بنەماڵە و خۆشەویستی گەرەک بووە باوکی زۆر هاوکاری کردووە لە ڕووی مەعریفی و مێژوویەوە.
بەینی لەگەڵ مامۆستا خوێنەرەکانی خۆی باش بووە، پرسیاری دەکرد و بەدوای وەڵامدا دەگەڕا.
لە ساڵی 2005و لە تەمەنی 10ساڵی یەکەم شعری خۆی بەسەر ڕاپەڕیندا نووسی لەریزی قوتابخانەدا خوێندیەوە.
دواتر بۆ یادی نەورۆز و کیمیاباران و ئەنفالی نووسی، شعری بۆ چەندین بۆنەی تر نووسیوە.
لە پۆلی شەش لە قوتابخانە هەڵبژێردرا بۆ گۆڕەپان و مەیدان لەسەر ئاستی سلێمانی.
شعر نووسین و خوێندنەوەی لە قۆناخی سەرەتای کۆتای هات، هیچ شتێکی لەشاعیر نەدەچوو، تا بڵێی هار و بزێو بوو بەڵام گوێرایەڵ بوو شەرانی و قیرسچمە و تۆڵەسێن، هەر جارێ لێدانی بخواردایە چەن جار شەری دەکردووە تا کۆتا جار تۆلەی دەسێندەوە.
لە قۆناخی ناوەندی زیاتر مەیلی چو بەلای وەرزش و خوێندنەوە و تیپی میلی درووست دەکرد.
وە یەکێ لەو کارانەی خۆی شانازی پێوە دەکات شانۆیەکی نووسی بۆ یادی نەورۆز بەڵام نمایش نەکرا.
وە جارێک لە ڕیزی قوتابخانەدا لە مامۆستاکانی قوتابخانەی تورە بوو وتی: (ناکرێ و جوان نییە کە ئێمە ئەی ڕەقیب دەڵێن بۆ هەڵکردنی ئاڵایەک کە هەزاران ڕۆڵەی بۆ شەهید بووە ئاڵای خاکێک هەڵدەکەین کە خوا ئەفەرموێت خاکەکەی پیرۆزە کەچی ئێوە دوو دوو قسە بکەن) ، ئەمەی لەریزی خوێندکاراندا وت و جاری داهاتوو مامۆستاکانیش ئەی ڕەقیبیان دەوت.
لە دواناوەندی تواناکانی لە وتاردان هەستی نیشتمانی بەتەواوی تێدا دەرکەوت سیمیناری بۆ هاوپۆلەکانی خۆی دەکرد لە ڕیزی قوتابخانە قسەی دەکرد، وە هاوڕێکانی بە (مەردە) بانگیان دەکرد.
زۆر بە گوڕوتین بوو بۆ 17 شوبات و ڕۆژانی دوایی.
بەژداری خولەکانی پێگەیاندنی دەکرد و زۆر چالاک ببوو.
ناوی بۆ خوێندن لە بەشی کیمیای زانکۆی زاخۆ هاتووە،
هەرزوو پەیوەندییەکی چڕوپر و تۆکمەی لەگەڵ زۆربەی هاوڕێکانی لە زۆرێک لە ناوچەکان درووستکرد.
لە کوردۆلۆجی سیمناری هەبوو لا ناوخۆیی و زانکۆ بەردەوام کۆبوونەوەی دەکرد.
یادی 17 شوباتی لە زاخۆ کردەوە. خۆی و چەند برادەرێکی جلی ڕەشیان لەبەر کرد.
کاتێ گواستنەوەی بۆ زانکۆی سلێمانی، زۆر گەرموگوڕتر بوو وە بەژداری زۆربەی خۆپیشاندانەکانی دەکرد، خەڵکی بانگ دەکرد و هوتافی دەکێشا دەگیرا و لێدانی دەخوارد بێ ئومێد بوو لە حیزبەکان
وە وتی (ئەوەی حیزب دەیکات بۆ حیزبە، ئەوەی گەل دەیکات بۆ گەلە، دەبێ گەل شتێ بکات بۆ خۆی)
، لێرەوە فکرەی بنیاتی گرووپێکی لا گەڵالە بوو. بەچری دەسی کرد بە خوێندنەوە
سیمینارێکی تۆکمە و چڕ و عەمەلی ئامادە کرد کۆتای سیمینارەکە هەمووانی بانگ کرد بۆ درووستکردنی گرووپێک کە کار لەسەر ئەو دۆخە بکات و لە هەناوی گەلەوە هەڵبوقڵێ، وە پێکەوە (مادی نوێ) یان درووست کرد.
لەڕووی فکریەوە
(جیا لە کەسایەتییە باوەکانی بواری سیاسەت پێی وایە دەبێ لە کارکردن بۆ گۆڕانکاری دەبێ مافی گەلی کورد بە بنەما بگیرێت وە هەوڵ بدرێ بۆ درووست کردنی دەوڵەتی خۆشگوزەرانی،
هەر لەبەر ئەمە خاوەنی هیچ ئایدۆلۆجیایەک نەبووە و دژایەتی هیچ ئایدۆلۆجیایەکی نەکردووە ئەگەر زیانی بۆ بەرژەوەندیە باڵاکانی کورد نەبووبێ...
ڕەسەن کردنەوەی تاکی کورد و گەراندنەوەی شکۆی ئیمپراتۆرییەتی مادی کردبووە ئامانجی سیاسی خۆی.
(وە بە هاوڕێکانی دەوت گەر دەتانەوێ شکۆداربن کوردتان خۆشبێوێ، وە بە ئەندامەکانی دەوت ئێوە نابێ بمرن، دەبێ لەپێناو کوردا بژین)
لە هەڵبژاردنێکی ناوخۆی گرووپدا بووە ڕێکخەری ڕێکخستنەکان لە مادی نوێ کە گرووپەکە لەزاخۆوە تا کفری ئەندامی هەبوو.
وەک چالاکێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسینی فکری و شیکاری زۆر بوو.
لە مادی نوێ چەندین چالاکیان کرد.
چەن خۆپیشاندانێکیان لە زانکۆی سلێمانی ڕێکخست.
دەنگی بەڵێی بۆ ڕیفڕاندۆم کۆدەکردووە.
کۆکردنەوەی کۆمەکی کردبوو بە پیشە.
دەستەی دامەزرێنەری ڕێکخراوی (پەرەپێدانی بیری نوێ) یە.
ئەندام بوو (ئەکادیمیای هزر و سیاسەت بۆ دیموکراسی)
بەژدار بوو لە درووستکردنی (بەرەی پشتیووانی لە عەفرین)
یەکێ بوو لە ڕێکخەرانی کۆنفرانسی (کورد لە گۆرانکاریەکانی ئاییندەی ناوچەکەدا)
هاوکارو ڕاوێژکاری دامەزراندنی ڕێکخراوی (هەناسەی هیوا) بوو کە لە دهۆک و زاخۆ و شەنگال کاردەکەن و ڕێکخراوێکی ئێزیدیە.
ڕێکخەری (کەمپینی دەرفەت) بوو.
لە 9یەکەمەکەی بەرنامەی کورد تۆڵک بوو.
لەگەڵ زۆرێک لە سیاسییەکان و چالاکوانەکان دانیشتووە و سەر بەهیچ لایەنێک نییە، زۆر لایەنیش داوای لایەنداریان لێ کردووە.
لە 12-07-2019 ژیانی هاوسەری پێک هێناوە.
لە تەمەنیدا بۆ بژێوی زۆر ئیشی کردووە.[1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/revan.blut=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: ڕێڤان عوسمان=KTML_Link_Facebook_End=