ئەحمەد نەزیری لە چەند دێڕێکدا:
لە ساڵی
1939 لە گوندی دەگاگای سەر بە هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نزیک شاری
سەوڵاواسەوڵاوا لە دایکبووە.
لە بنەماڵەی مەلا نەزیری گەورەی تەوێڵەیە.
ساڵی
1958 ڕووی کردۆتە شاری
سنەسنە و لەوێ نیشتەجێ بووە.
لێکۆڵینەوەی لەسەر دیوانەکانی
قانعقانع، مەلا حەسەن دزڵی کردووە.
پەرتووکی سوڵتانەکانی هەورامان بە زمانەکانی کوردی و فارسی نووسیووە.
چەندین پەرتووکی سەبارەت بە فەرهەنگ و کولتووری هەورامان لە چاپ داوە.
خاوەنی کۆمەڵێک نووسین و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و مێژوویییە.
چەندین جار لەپایەی ئەوکارانەی کە ئەنجامی داوە ڕێزی لێنراوە.
چەندین کۆڕو کۆنگرەی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەبردووە، لەوانە کۆنگرەی (لەبارەی شوناسی هەورامان) لە سنە.
ڕۆژی شەممه 31 ی ئابی 2019، لە تەمەنی 80 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیی دڵ لە شاری سنە کۆچی دوایی کردووه.
[1]