ئارد و ئاو زۆر دەکات
کەسە نەزانەکان دەس بدەنە هەر کارێک، بە نەزانیی خۆیان تەواو ئاڵۆزی دەکەن، وەک کورد دەڵێت: (بەردێک نەزان بیخاتە گۆم، بە سەد زانا دەرنایەتەوە)، لە کوردەواردا ئارد بەهۆی ئاوەوە دەکرێت بە هەویر و دەشێلرێت، گەر ئاوی زۆر بێت کرداری شێلان ئەنجام نادرێت، مەبەست لە کەسێکی نەزان و بێ زانەکییە، کاتێک کاری سەربەخۆ یان تێکەڵوپێکەڵ دەکات، هەموو بەسەریەکدا دەشێوێنێت. [1]