ئاسمان چاتۆڵی گەرەکە لەم کارەی تۆ.
چاتۆڵ: خێوەتی تەنگی هاوینە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، خێوەت وەک سەقفێک وایە لەسەر سەری ئەو کەسەی لەژێریدا دادەنیشێت، ئەوە چوێنراوە بە ئاسمان کە لەسەر سەری هەمووانە، مەبەست لە کاتی ڕوودانی کارێکی باوەڕ پێنەکراو لەلایەن کەسێکەوە، کە پێشبینی نەکرێت ئەو کارە بکات، لەم بارەیەوە کورد دەڵێت: (ئاسمان کۆڵەکەی دەوێت). [1]