دواڕۆژ، ڕەڤەند گوهەرزی
لە ناحییەی دێرەلوک سەربە شارۆچکەی #ئامێدی#، لەناو ناوچەیەکی نیشتەجێبوون گۆڕستانێکی دێرین دەدۆزرێتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 400 ساڵ پێش ئێستا، شوێنەوارناسێکیش دەڵێت: دۆزینەوەی ئه و گۆڕستانە بەڵگەی هەبوونی ژیانە له و ناوچەیە.
هاووڵاتیەکی ناحییەی دێرەلوک سەربە قەزای ئامێدی، لەکاتێکدا سەرقاڵی دروستکردنی بناغەی خانووەکەی دەبێت بەڕێکەوت ڕوفاتێک دەدۆزێتەوە، ڕاستەوخۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی لێ ئاگاداردەکاتەوە، بۆ ئەوەی بەدواداچوونی لەبارەوە بکەن.
سەردار هێتوتی، شوێنەوارناس لە ئامێدی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: پێشتر لە هەمان ناوچە چوار ڕوفاتی تر و چەند پارچە شوێنەوارێک دۆزراونەتەوە، بۆیە لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ئاگادارکردووەتەوە ئه و ناوچەیە وەک ناوچەیەکی شوێنەواری بپارێزن، چونکە ئه و ناوچە شوێنەوارییە دەیسەلمێنێت کە پێشتر ژیان له و ناوچەیە هەبووە، ئەمە سەرەڕای هەبوونی پردی کەلیا و قوتابخانەی باوانە، کە بەهەمانشێوە شوێنەواری دێرینن و له و ناوچەیە دۆزراونەتەوە.
وتیشی: ئه و ڕوفاتەی دۆزراوەتەوە، هی گۆڕستانێکی موسوڵمانانە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 400 ساڵ بەر لە ئێستا، لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ئامێدیش کە سەردانی گۆڕەکەیان کردووە ئه و زانیارییەیان پشتڕاستکردووەتەوە.
بە وتەی ئه و شوێنەوارناسە لە ناحییەی دێرەلوک شوێنەواری گۆڕستانی مەسحییەکان، ئێزدییەکان، زەردەشتییەکان، دۆزراوەتەوە.[1]
#20-09-2019#