فەخر ناچێتە قەبر یان فەخر نابرێتە قەبر.
فەخر=شانازی (وشەکە عەرەبیە). شانازیەکی وا کە ببێتە پۆزلێدان.
ناچێتە قەبر=واتا ناگاتە کاتی مردن، . ناچێتە قەبر ڕۆژیک دێتەوە ڕێگات.
قەبر= گۆڕ.
واتا: کەسێک شانازی بە چاکەیەکی خۆیەوە بکات یان بەهۆی هەڵەیەکی بەرامبەرەکەیەوە خۆی لێبگۆرێت و وا نیشان بدات کە هەرگیز لەو جۆرە هەڵەیەناکات، ئەوا هەر لە ژیانیداو پێش مردن شتێکی وای لێ بەسەردێت کە ببێتە وانەیەک بۆی و هەرگیز شانازی نەکات بەوجۆرە شتانەوە. واتا فەخرکردنی ناشایستە مەکە چونکە زوو لەخۆشت ڕودەدات و لێت ناوەستێت تا کاتی مردنت، پێت دەنوێنێت.
ئەم پەندە، پێویستی بە لێکدانەوە هەیە! تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...