ئەگەر تۆ پیاوی لێکی دەرەوە
کردەی بەد لە خۆت، خۆت دوور خەرەوە
ئەگینە دەمی خەڵک کیسە نییە
ئەیبینێ و ئەیڵێ گوناهی چییە
لە پەندەکانی پیرەمێرد[1]
خۆت دوور خەرەوە= خۆت دووری خەرەوە
ئەم پەندە بۆ ئەوە گوتراوە کە مرۆڤ خۆی دەتوانێت کردەوە خراپەکان لەخۆی دوور بخاتەوە و نەهێڵێت بکەوێتە سەر زمانی خەڵکی و بەخراپە باسی بکەن.
چونکە دەمی خەڵک وەک تورەکە نیە داخرابێت، کاتێک کردەوەی نا بەجێ لەیەکێک دەبینن ئەوا باسی دەکەن.(زریان سەرچناری)