نووسین و کۆکردنەوەی:
#محەمەد هەریری#
چاپی ئیلکترۆنی یەکەم سێپتەمبەری 2019
-مەلا عەبدوللەتیف یەکێکە لەو هێمایە سەلەفیانەی کە بە سروشت لەگەڵ سەرکوتکردنی ئافرەتانە، نەک لەبەر هۆی شەخسی بەڵکو هەر خودی سەلەفیەت، بە قەد شەیتان حەساسیەتی هەیە بەرامبەر ئافرەت! زۆرجار ئیغرای ئافرەت و ئیغرای شەیتان هاوواتا دەکرێت لە فکری سەلەفیەتدا! هەر بۆیە کاری یەکەمی هەر بانگخواز و زانایەکی سەلەی لە هەر شوێنێکدا، تووندوتۆڵکردنی کۆت وبەندەکانە لە دژی ئافرەت، وهاندانی پیاوانە بەناوی دین وغیرەت وشەڕەف، لە دژی ئافرەتان، تا ژیانیان لێبکەنە زیندانێکی دینی!
عەبدوللەتیف لە وتارەکانیدا پیاوان و باوکان هاندەدات کچەکانیان بدەنە شوو بە چواردە و پازدە ساڵی (هێشتا خاتریشی گرتوون، چونکە بە پێی حەدیس لە 9 ساڵیەوە دایە عایشە مێردی کرد بە پێغەمبەر!هەر خودی عەبدوللەتیفیش دەڵێ جائیزە کچ لە 9 ساڵی بەشوو بدرێت!) چونکە بەڕای ئەو بڕوانامەی زواج باشترە بۆ کچ لە بڕوانامەی پزیشکی و مامۆستایی و ئەندازیاری و کیمیایی و هتد.
سەیر لەوەدایە ئەو عەبدوللەتیف و هاومەشرەبەکانی ژن بە لاوازترین مەخلوق دەزانن، کەچی زۆربەیان بە هۆی ئافرەتێک لە عەرشەکانیان سەراوسەر بەردەبنەوە!
هیوادارم ئەو کەیسە ببێتە سەرمەشق بۆ هەموو خەڵکی کوردستان، کە قەت چاوپۆشی لە غەڵەت و سنووربەزاندنی ڕەوشتی نەکەن. دەزانم کچانێکی زۆر لە خوێندنگاکان و قوتابخانەکان و زانکۆکان و دەزگاکانی حکومەت تووشی دەستدرێژی و سازش کردن دێن لەسەر شەرەف وکەرامەتیان، و گێچەڵی سێکسیشیان پێ دەکرێت، تکایە خوشکان و برایان بێ دەنگ مەبن لەو حاڵەتانە، هەوڵدەن دۆکیومێنتاری کەن، بەڵگەی دەنگی و ڕەنگی و نوسینی لەسەر پەیدا بکەن، و با فەزحیان بکەین هەموومان. با نەهێڵین کۆمەڵگایەکی ترسنۆک و بێ کەرامەت و بێ دەسەڵات بۆ منداڵ و نەوەکانمان دروست کەین.