محەمەد حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی دووساڵ تێپەڕ بوون بەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ڕایگەیاند، ئەنجامدانی ڕیفراندۆم هەنگاوێکی گرنگ بوو لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد و وەک تاپۆ لە گیرفانی کورد دەمێنێتەوە و هەر کاتێک بیەوێت دەتوانێت بەکاری بهێنێت، چونکە بە خوێن و فرمێسکی گەلێک هاتووەتە دی و گەل خۆی بڕیاری سەربەخۆیی داوە و دەیەوێ بە ئازادی لەسەر خاکی خۆی بژی[1].