بەداخەوە ئەم هەواڵەتان پێڕائەگەیەنین
مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە ئەوشوێنەی کەجێی شانازی هەموو کوردستان و #سلێمانی#یە لەبینایەکی وێرانەی دوای شەڕی ڕاپەڕینە مەزنەکەی 1991 بەهەوڵ و بڕیاری هەڤاڵ #مام جەلال# و خاتوو هێرۆ و تەواوی دڵسۆزانی کوردستان و سلێمانی و بەشەو نوخونی بەڕێوە بەران و کارمەندە دڵسۆزە ماندو نەناسەکانی مۆزەخانە، توانرا مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە بنیات بنێین وبیگەیەننە ئەم قۆناخەی ئێستا لەتەواوی دنیاوە ڕۆژانە بەدەیان و سەدان کەس دێنە سەردانی و لێرەوە مێژووی پڕقوربانی کوردستان و گەلی کوردستان دەبینن و کە هاوکات تەواوی ناوەند و کەناڵ جیهانییەکان بەرنامەو ڕاپۆرتیان لە م شوێنەوە لەسەر مێژووی پڕقوربانی گەلی کوردستانیان بەتەواوی جیهاندا دەناسێنن و بڵاو دەکەنەوە.
بۆناوخۆی کوردستانیش بووەتە جێی شانازی هەموو کوردستان و بەتایبەت کەسو کاری شەهیدە سەربەرزەکان و کەسوکاری شەهیدانی ئەنفالکراوان و شەهیدانی شەری دژی #داعش# و زیندانیە سیاسییە خۆڕاگرەکان.
جگە لەوەی ناوەدندێکی گرنگی ڕۆشنبیران هونەرمەندان سینەماکاران کە ڕۆژانە لەهۆلەکانی مۆزەخانە کاروچالاکییەکانیان تێدا نمایش دەکرد.
بەڵام دوای خۆڕاگرییەکی زۆری کارمەندانی مۆزەخانە کە زیاتر لە4 مانگە موچەو بودجەی مۆزەخانە ڕاگیراوە، کە نەتوانراوە سێرڤزی بەشەکان و هۆلەکانی مۆزەخانە بکرێت بەم هۆیەوە کێشەی هونەری وتەکنیکیان بۆدروستبووە، پاشانیش زۆرێک لەکارمەندان کرێچی و خاوەنی مناڵن و پێویستیان بەسەرچاوەی بژێوی ژیانە کە بەناچاری ڕۆژانە دەچن بۆکاری کرێکاری تا بتوانن درێژە بەژیانی ڕۆژانەیان بدەن.
کە ئەمانە بوونەتە هۆی پەکخستنی بەش و کاروجالاکییەکانی مۆزەخانەکەو بەناجاری تاچارەسەری ئەم کێشەیە زۆر بەداخەوە دادەخرێت...
مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە (تالەیادمان نەچێت).
#26-09-2019#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!