سێ کەناڵی ئاسمانی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی داخران، دوو لەو کەناڵانە بە یەکجاری داخراون و هەوڵی کردنەوەی کەناڵەکەی تر دەدرێت.
بزووتنەوەی گۆڕان کەناڵی کەی ئێن ئێن ی سەربە کۆمپانیای وشەی بە یەکجاری داخست، یەکێتی نیشتیمانیش کەناڵی بادینان ساتی داخست و هەوڵی کردنەوەی کەناڵی کوردسات دەدات.
رەهبەری سەید ئیبراهیم ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەکێتی، بەدەنگی ئەمەریکای وتداخستنی کەناڵی بادینان سات و ڕاگرتنی پەخشی کوردسات، بەهۆی گرفتی داراییە.
وتیشینیگەرانین لە ڕاگرتنی پەخشی کەناڵی کوردسات، لەگەڵ مەکتەبی سیاسی هەوڵی کردنەوەی ئەو کەناڵە دەدەین.
بەپێی زانیاریەکانی دەنگی ئەمەریکا، ستافی کەناڵی کوردسات لەگەڵ باڤڵ تاڵەبانی کۆبوونەتەوە و گرفتەکانی کەناڵەکەیان پێگەیاندووە، بۆیە چاوەڕوانی کردنەوەی کەناڵەکە دەکرێت.
بزووتنەوەی گۆڕانیش دوای 10 ساڵ، بەیەکجاری کەناڵی کەی ئێن ئێن ی داخست، بەپێی زانیاریەکان، چاوەڕوان دەکرێت ئەو بزووتنەوەیە، کەناڵێکی ئاسمانی بە ناوێکی ترەوە دابمەزرێنێت.
کوردە حەسەن بەڕێوەبەری کەناڵی کەی ئێن ئێن ی سەربە بزووتنەوەی گۆڕان، به دەنگی ئەمەریکای وتکەناڵی کەی ئێن ئێن بە یەکجاری داخرا و جارێکی تر کە ناڵێکی تر بەو ناوەوە ناکرێتەوە.
وتیشیکەی ئێن ئێن ڕۆڵی خۆی بینی و بە باشمان زانی دایبخەین، بۆ کردنەوەی کەناڵێکی تر و بەناوێکی ترەوە، جارێک بەرچاومان ڕوون نیە، بەڵام ئەگەرەکان کراوەن.
داخستنی کەناڵی فەرمی حیزبەکان، لە کاتێکدایە هەندێک لەو حیزبانە کار بۆ دروستکردنی ڕاگەیاندنی سێبەر دەکەن، بۆ ئەوەی کەناڵەکانیان لە ڕەخنەگرتن دەستکراوە بێت[1].