کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,530
وێنە
  123,854
پەرتووک PDF
  22,075
فایلی پەیوەندیدار
  125,491
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,939
شوێنەکان 
17,028
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
945
وێنە و پێناس 
9,461
کارە هونەرییەکان 
1,522
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,943
نەخشەکان 
277
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
747
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,045
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,658
کورتەباس 
22,137
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,364
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
902
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
54
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   تێکڕا 
273,051
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئەو نیەتە هەم لە بەغدادەوە هەم لەهەرێمیشەوە هەیە چەندێک ناکۆک بن لەسەر بابەتەکان بەڵام نەگاتە ئەوەی نزیکی موچەی خەڵک ببێتەوە
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئەو نیەتە هەم لە بەغدادەوە هەم لەهەرێمیشەوە هەیە چەندێک ناکۆک بن لەسەر بابەتەکان بەڵام نەگاتە ئەوەی نزیکی موچەی خەڵک ببێتەوە
ئەو نیەتە هەم لە بەغدادەوە هەم لەهەرێمیشەوە هەیە چەندێک ناکۆک بن لەسەر بابەتەکان بەڵام نەگاتە ئەوەی نزیکی موچەی خەڵک ببێتەوە
لەوتووێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، د.جوان ئیحسان سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق باس لە پرسی بەشە بودجەی هەرێم و هەوڵەکانی گرفت دروستکردن بۆ بودجە و موچەی هەرێم و هەروەها لێسەندنەوەی دەسەڵاتەکان لەهەرێمی کوردستان دەکات لەڕێگای چەند یاسایاکەوە کە لەبەغداد دەرچووە.
حکومەتی عیراقی بە فیعلی 80 ملیار قەرزاری حکومەتی هەرێمە.
هۆکاری ڕادەستنەکردنی نەوت لەلایەن هەرێمەوە، ئەوەی تێبینیمان کرد لێکتێنەگەیشتن هەیە لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی عیراق
لەسەرەتای وتووێژەکەدا د.جوان باس لەدواین کۆبونەوەی سەرۆک فراکسیۆنە کوردییەکان دەکات لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەڵێت بۆ باسکردن بوو لە بەشە بودجەی هەرێم لەساڵی داهاتوو وەک دەزانرێت بەشی بودجەی هەرێم لە ساڵی 2019 بەڕیککەوتنی سیاسی بوو بۆیە مەرج نیە ئەمجارە بەهەمان شێوە و بەهەمان بارودۆخی 2019 تێبپەڕێتەوە، بۆیە کۆبونەوەی ڕابردومان لەگەل حکومەتی هەرێم بۆ ئەوەبوو کە حکومەتی هەرێم گوێ بیستی ڕاوبۆچونی فراکسیۆنە کوردییەکان بێت لەسەر ئەم بابەتە.
سەبارەت بەهۆکاری ڕادەستنەکردنی نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بەبەغداد؟ د.جوان ئیحسان وتی ئێمە ڕاشکاوانە لەسەر ئە بابەتە قسەمان کرد بەڵام ئەوەی تێبینیمان کرد ئەوەیە کە لێکتێنەگەیشتن هەیە لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی عیراق، ئەو ژمارانەی حکومەتی عیراقی دەێلێت حکومەتی هەرێم بەجۆرێکی تر مامەڵەی لەگەڵدا دەکات، ئەوەشی حکومەتی هەرێم باسی دەکات حکومەتی عیراقی بەجۆرێکی تر مامەڵەی لەگەڵدا دەکات، باشترە حکومەتی هەرێم خۆی وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە، بەڵام ئەوەندەی من بزانم هەرێم و بەغداد نەگەیشتونەتە ڕێککەوتنێک لەوبارەیەوە دانوستانەکانیش هەر بۆ ئەوەیە لە ئێستادا هەرچەندە حکومەتی هەرێم لەڕابردوو بە پچڕ پچڕ دەینارد بەڵام هێشتا نەگەیشتونەتە ڕێککەوتن, ئەوەی ئێمە گوێمان لێبوو ئەوەیە کەحکومەتی عیراقی بە فیعلی 80 ملیار قەرزاری حکومەتی هەرێمە لە 2004وە تا 2014، لە 2014 ە شەوە تا 2018 بەدوو بەش حکومەتی عیراق قەرزارە، لەهەمانکاتدا هەرێمی کوردستان قەرزارێکی زۆری کۆمپانیا نەوتیەکانە، جگە لەوەی ئەو بڕە نەوتەی دەریدەهێنێ لە 50%ی زیاتری دەچێت بۆ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوەت، کەواتە ئەوەی دەمێنێتەوە هیچ نامێنێتەوە بۆ حکومەتی هەرێم بۆ موجەی فەرمانبەران و وەبەرهێنان و هیچ.
د.جوان ئیحسان ڕاشیگەیاند حکومەتی ناوەندی داوای ئەو بەشە نەوتە دەکات کە هیچی بە موقابل نەداتەوە بەهەرێمی کوردستان، ئەوەی ئێمە بۆمان دەرکەوت ئەوەیە کە ئالیەتەکە گونجاو نیە ئەوەی کە حکومەتی هەرێم پێی باشە وە حکومەتی عیراق پێی باشە، بۆیە ئەو کۆبونەوانەی کە هەیە ئێستا لەنێوان هەرێم و بەغداد لەسەر هەمان بابەتە بەڵام وردەکاریەکەی نازانین.
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی ئێوە وردەکاری نازانن لەکاتێکدا ئێوە پەرلەمانتارن؟
د.جوان لەوەڵامدا وتی چونکە لەسەر داوای حکومەتی عیراقیە، پێیان وایە ئەم بابەتە هەستیارە و پێیان باش نیە لە ڕاگەیاندنەکانەوە ئاشکرا بکرێن، بەڵام کێشەکە لێرەدا ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان تا ئێستاش لەقەیرانی دارایدایە.
ئەو نیەتە هەم لە بەغدادەوە هەم لەهەرێمیشەوە هەیە کەچەندێک لێکتێنەگەیشتن و ناکۆک بن لەسەر بابەتەکان بەڵام نەگاتە سەر ئەوەی نزیکی موچەی خەڵک ببێتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق ئەوەشی وت ئەوەی کەهەیە و هەستی پێدەکرێت ئەو نیەتە هەم لە بەغدادەوە هەم لەهەرێمیشەوە هەیە کەچەندێک لێکتێنەگەیشتن و ناکۆک بن لەسەر بابەتەکان بەڵام نەگاتە سەر ئەوەی نزیکی موچەی خەڵک ببێتەوە.
هێزەکانی عێراق هەوڵدەدەن فشار لەسەر هەرێم بکەن و لە مەودایەکی دوردا کار بۆ ئەوە دەکەن #هەولێر# نەمێنێت و بگەڕێتەوە سیستمی پارێزگاکان، دەیانەوێت بە زۆر و بە فشاری یاساو لەڕێگای ئابوورییەوە وابکەن ئەو دەسەڵاتانەی هەرێم هەیەتی لێی بسەننەوە.
د.جوان ئاماژەی بەوەکرد کە لەناو پەرلەمانی عیراقدا جۆرێک لە کەمپینی ڕانەگەیەنراو دژی هەرێمی کوردستان هەیە، وتیشی کێشەکەی ئێمە ئەوەیە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا دەکرێت بابەتی بڕینی بەشە بودجە و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکاردەهێنن وەک بانگەشەی هەڵبژاردن چەندە دژایەتی هەرێم بکەن ئەوەندە شانازی پێوە دەکەن، بابەتەکە لە یەک و دووان چۆتە دەرەوە، هەروەک حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عیراق دژایەتیان بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە هەروەک بینیمان لەکاتی ڕیفراندۆم پێچەوانەی دەستوری عیراقی سوپای عیراقیان دژی هەرێم بەکارهێنا، وە ئێستاش دەیانەوێت بە زۆر و بە فشاری یاسا ئەوە بکەن ئەو دەسەڵاتانەی هەرێمی کوردستان هەیەتی لێی بسەننەوە و هەموو دەسەڵاتەکان لەهەرێم دابماڵرێن ئەوە بە ئاشکرا دەردەکەوێت یاسایەک و دوان نیە چەندین یاسا هەیە کەدەیانەوێت ئەو دەسەڵاتانەی دراوە بەهەرێمی کوردستان وە ئەو نیمچە سەربەخۆییەی هەرێمی کوردستان لەساڵانی ڕابردودا (ئێستا نا) تەمەتوعی پێوەدەکرد لێی بسەننەوە تا وای لێهاتووە چاوییان یەک گەندەڵی لە عیراقدا نابینن ئیش و کارییان بۆتە دۆسیەی نەوتی هەرێم.
بەڵام دۆسیەی نەوتی هەرێم بەشێک لە پەرلەمانتارانی کورد-یش باسی دەکەن؟
د.جوان ئیحسان لەوەڵامدا وتی من نازانم ئەوان بە چ بەڵگەیەک ئەو قسەیە دەکەن، بەڵآم ئەوەی کە زۆر زۆر ڕونە و هەمومان دەیبینین لەڕێی ئابوریەوە هێزە سیاسیەکانی ئێستای عیراق هەوڵدەدەن فشار لەسەر هەرێمی کوردستان بکەن وە لە مەودایەکی دوردا کار بۆ ئەوە دەکەن ئەسڵەن هەرێمی کوردستان نەمێنێت و بگەڕێتەوە بۆ سیستمی پارێزگاکان، ئەوانە ئەزمونی هەرێم و بونی هەرێم لەعیراقدا بەمەترسیەکی گەورەی دەبینن، بە بۆمبێکی تەوقیتکراو دەیبینین بۆ سەر عیراق فکرەی هەرێم لەلایەن ڕەفزکراوە لەکاتێکدا ئەوان کەهاتنە سەر حوکم کە ئەمریکیەکان هێنایانە سەر حوکم هەرێم خۆی هەر هەبوو ئەگەرنا ئەگەر بهاتایە پڕۆسەی ڕزگارکردنی عیراق هەرێمی کوردستان هەر پارێزگاکان بوایە بەجیا ئەوا بەهیچ جۆرێک نەیاندەهێشت هەرێمی کوردستان دروست ببێت، لەبەر ئەوە سیاسەتەی ئێستا بەڕێوەی دەبەن ئەوەیە بەناوی ئەوەی هەرێم نەوت ڕادەست ناکات کۆمەڵێک بیانوی تر کەبەدەستیانەوەیە ئامانج لێی لاوازکردنی هەرێمی کوردستانە وە گەڕانەوەی هەرێمی کوردستانە بۆ پارێزگاکان، چونکە چاوییان ئەو هەموو گەندەڵیەی لەعیراق هەیە نایبینن تەنها باسی هەرێمی کوردستان دەکەن ئەوەتا فڕۆکەخانەی نەجەف و بەغداد یەک دیناری ناگەڕێتەوە بۆ حکومەت هەموو دەگەڕێتەوە بۆ هێزە چەکدارەکان بەڵام یەک کەسیان باسی ناکەن، ئەم بانگەشانە ڕەگەزپەرستین، ئێمە ناڵێین حکومەتی هەرێم بێ کەموکوڕیە هیچ کێشەیەکی ئیداریمان نیە بەڵام ئەوەی کە باسی گەندەڵیەکانی هەرێم و مەلەفی نەوتی هەرێم دەکات با چاوی گەندەڵیەکانی بەشەکانی تری عیراقیش ببینێت، واتە ئەو گەندەڵیانەی لەوێدا ڕوودەدات لەوانەیە لە 10%ی ئەوە نەبێت کە لەهەرێمی کوردستان هەیە.
ئەوە پەرلەمانتارە کوردەکانی خۆ-شتان دەگرێتەوە؟
د.جوان ئیحسان دەڵێت هەموو کەسێک کە ئەو تێڕوانینەی هەبێت، من نازانم کێ ئەو قسەیە دەکات بەڵام من بەگشتی ئەو قسەیە دەکەم نەدەڵێم پەرلەمانتاری عیراقی وە نەدەڵێم پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان.
ناکۆکیە ناوخۆییەکانی پارتی و یەکێتی لەکوردستان و کاریگەرییان لە بەغداد
سەبارەت بەناکۆکیەکانی پارتی و یەکێتی تاچەند کاریگەری هەیە لەسەر هەرێمی کوردستان لەبەغدادەوە؟
د.جوان ئیحسان دەڵێت لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان گوزارشتە لەچوار پارێزگا، هێشتا پارێزگای #هەڵەبجە# حکومەتی عیراقی دانی پێدانەناوە، هەم لەناوخۆی هەرێم هەم لەدەرەوەی هەرێم مەترسی لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە بۆ مامەڵەکردن بەوشێوازە تەسکەی حیزبایەتیە هەتا ئێستا ئێمە بەو عەقڵیەتە بیربکەینەوە کە ئەم دیو #دێگەڵە# سەر بەحیزبێکە و ئەو دیوی سەر بەحیزبێکی تر ئەمە مەترسیدارە خەڵک ئەمە قبوڵ ناکات باوی ئەوە نەماوە بەبیرکردنەوەی ساڵانی (1994 و 1995 و 1996) بیربکرێتەوە، ئێمە قۆناغێکی گەورەمان تێپەڕاند هەتا گەیشتینە ڕیفراندۆم بەڵام کاردانەوەکانمان بینی، ئەگەر سیاسەتمەدارانی کورد تا ئێستا لەوە تێنەگەیشتوون لەقەبارەی ئەو مەترسیەی لەسەر هەرێمی کوردستان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە کە بەئێران و سوریا و تورکیاش شەڕیان دژی ئەزمونی هەرێمی کوردستانە ئەگەر سیاسەتمەدارانی کورد لەوە تێنەگەیشتوون مانای وایە بەزۆر خۆیان خستۆتە ناو کارەکەوە و سیاسەت کاری ئەوان نیە ئەمە مەترسیەکی زۆر زۆر گەورەیە ئێمە گەیشتبێتینە ساڵی 2019 بەڵام بەو عەقڵیەتە بیربکەینەوە کە ئەم سنورە هی ئەوە و ئەم سنورە هی منە ئەمە هەرێمی کوردستانە موڵکی هەموو کوردستانە هەموو کەسێک هەتا میوانیش دەتوانێت بە ئازادی هاتوچۆ بکات، ئەگەر بە قسە سنور بەزێنرابێت ئەوا یاسا هەیە، ئەوانەی بەم عەقڵیەتە کاردەکەن خۆیان دێن ئەزمونی ڕووخانی ئیمارەتە یەک لەدوایەکەکانی کوردستان بە ئیمارەتی (بابان، ئەردەڵان، #سۆران#)ەوە کە ئەوانە لەسەر دەستی کورد دروستکرا لەسەر دەستی کورد ڕوخێرا یەکێکە لەمەترسیە هەرە گەورەکان بەهیچ جۆرێک قبوڵ ناکرێت پارچە پارچەکردنی هەرێمی کوردستان وە مامەڵەکردن بەوشێوازە عەقڵیەتە تەسکە مایەی قبوڵکردن نیە[1].

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 3,589 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ده‌نگی ئه‌مریكا
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 23-09-2019 (6 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شار و شارۆچکەکان: سۆران
شار و شارۆچکەکان: هەڵەبجە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 28-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاسۆ ئەحمەدیان )ەوە لە: 28-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاسۆ ئەحمەدیان )ەوە لە: 28-09-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,589 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.171 چرکە!