$باشووری کوردستان$
- هیزێکی گەورەی #وەزارەتی پێشمەرگە# ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی پەلکانە و غەڕەیان کرد لە سنوری #گەرمیان#، 7 مۆڵگەی داعش دۆزرانەوە و تێکدران، ناوچەکە لە ژێر کۆنترۆڵی لیوای کۆماندۆ و فەوجی ئاڵتونیە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی فەرەنساش کۆنترۆڵی ئاسمانی ناوچەی نەوجول دەکا.[2]
- عوسمان ئەحمەد، بەڕێوبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی نوێی #قەڵادزێ# ڕایگەیاند: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دوو بریندار بە ناوەکانی سیامەند محەمەد عەبدوڵڵا تەمەن 19 ساڵ و سیروان حوسێن عەبدوڵڵا تەمەن 25 ساڵ گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکەمان کە لەکاتی #کۆڵبەر#ی، لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئێران لە سنووری گوندی زەڵێی شارۆچکەی پشدەر تەقەیان لێکراوە و بریندار بوون. ئاماژەی بەوەشکرد: بریندارەکان خەڵکی گوندی ساوەی شاری #سەردەشت#ی ڕۆژهەڵاتن و یەکێکیان فیشەک بەر قاچی و ئەوی دیکەیان گوللە بەر سکی کەوتووە و نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت.[3]
- ئەمڕۆ کە هاوکاتە لەگەڵ 12ی ڕەبیعولئەوەل، بەبۆنەی (مەولود) لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد، لە شارەکانی هەرێم بەو بۆنەیەوە مەراسیمی ئاینی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی #داعش#/ئەلنوسرە بە ڕێنمایی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بە ئۆپۆس و هاوەن گوندەکانی داودیە، ئەریشا و قاسمیەی سەر بە تل تەمر تۆپباران دەکەن.[1]
- لە گوندی دیوەرا و شاروچکەی تل حەلەفی #سەرێکانی# هاوڵاتیان لەدژی داگیرکەری چالاکیەکیان ئەنجامدا. گەل دروشمی تالانکەران لە سەر خاکەکەمان بڕۆنە دەرەوەیان وتەوە. دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیان و ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیان کۆمەڵکوژ کرد.[1]
- هەزاران کەس لە دانیشتوانی دێرک لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە بەردەم نەخۆشخانەی شەهید هۆگر کۆبوونەوە و تەرمی هەریەک لە شەهیدان (عەبدولسەلام حەسەن 'هاڕون چیا'، سەفقان موسا 'سەفقان دێرک'، مەعسوم مەجد 'بۆتان'، مەلک محەمەد 'بۆتان جەگەر'، سەبری عەبدولڕەحمان 'خەبات دێرک'، بەسل شاوێش 'میتان قەهرەمان'، ئیبراهیم حەسەن 'عەگین دێرک'، ڕەزوان محەمەد 'کۆرتایی ئامەد'، ڕوحولا ترنسا 'شاهان مەلەکشا'، جیهان ئاتیک 'باهۆز'، ئۆکێ ئایدن 'جەرەن کۆنیش'، عمران فێرنتا 'یاسین ئایدین'، گوزەل ئاڵتونوز 'ئاینور ئادا') وێڕای ئەوەش تەرمی شەهیدی هاوڵاتی، سەرخوەبوون عەلی، کە لەلایەن سوپای تورکیای داگیرکەرەوە لە گوندی سەرمساخی سەر بە ناوچەی گرگێ لەکێ شەهید بوو، لەلایەن جەماوەرەوە وەرگیرایەوە. دوای وەرگرتنەوەی تەرمی شەهیدان، دانیشتوان بەرەو گۆڕستانی شەهید خەبات بۆ ناشتنیان بەڕێکەتن.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەمڕۆ کۆنفرانسێک بە ئامانجی تیشکخستنە سەر بارودۆخی کوردان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی نەرویج بەڕێوەدەچێت.[1]
- شاخەوانی ئیسپانی فرناندۆ سانچز گراسا، کە پێشتر بەسەر زۆربەی شاخەکانی ئەوروپا سەرکەتبوو، چووە سەر لوتکەی هملونگ لە شاخی هیمالایا کە بەرزاییەکەی حەوت هەزار و 160 مەترە و لەوێ وێنەیەکی خۆی بە ئاڵای #پەکەکە#وە بڵاو کردەوە.[4]