- 10-11-2019
- 09-11-2019
- 08-11-2019
- 07-11-2019
- 06-11-2019
- 05-11-2019
- 04-11-2019
- 03-11-2019
- 02-11-2019
- 01-11-2019
- 31-10-2019
- 30-10-2019
- 29-10-2019
- 28-10-2019
- 27-10-2019
- 26-10-2019
- 25-10-2019
- 24-10-2019
- 23-10-2019
- 22-10-2019
- 21-10-2019
- 20-10-2019
- 19-10-2019
- 18-10-2019
- 17-10-2019
- 16-10-2019
- 15-10-2019
- 14-10-2019
- 13-10-2019
- 12-10-2019
11-11-2019
- 12-11-2019
- 13-11-2019
- 14-11-2019
- 15-11-2019
- 16-11-2019
- 17-11-2019
- 18-11-2019
- 19-11-2019
- 20-11-2019
- 21-11-2019
- 22-11-2019
- 23-11-2019
- 24-11-2019
- 25-11-2019
- 26-11-2019
- 27-11-2019
- 28-11-2019
- 29-11-2019
- 30-11-2019
- 01-12-2019
- 02-12-2019
- 03-12-2019
- 04-12-2019
- 05-12-2019
- 06-12-2019
- 07-12-2019
- 08-12-2019
- 09-12-2019
- 10-12-2019
- 11-12-2019
رۆژهەڵاتی کوردستان
- یەکەمین پێشانگای وێنەی تایبەت بە ژنان لە شاری
بانەبانە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ژنە وێنەگرێکی کورد کرایەوە. له و پێشانگایەدا 44 وێنەی وێنەگر ئەوین عەباسی خراوەتەڕوو کە باس لە ڕۆڵی ژنی کورد لە کۆمەڵگا و سیاسەت و پەیوەندی لەگەڵ جیهان و هەروەها ڕۆڵی ژنی کورد لە ئاشتی جیهانی دەکات.
[1]
تاهیر حوسێنی
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی تاهیر حوسێنی خەڵکی گوندی سەدباری شاری بانە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانەوە گیانی لەدەست دا.
[7]
باشووری کوردستان
- لە
سلێمانیسلێمانی یادی 23یەمین ساڵیادی دامەزراندنی هێزی پێشمەرگەی ژنان کرایەوە.[1]
- لە ناوبازاڕی شارەدێی
خورماڵخورماڵی سەر بەپارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە تیپی شانۆی خورماڵ شانۆیی ئەوینی خاکی لەسەر شەقام نمایشکرد کە ژمارەیەکی زۆر لە چین و توێژەکانی سنورەکە ئامادەی بینینی بوون.
[3]
- یەکەمین کاروانی هاوکاری مرۆیی بۆ پەنابەرانی ڕۆژئاوای کوردستان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ڕێکخراوێکی ئەمریکییەوە لەڕێگەی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە گەیێندرایە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی
هەولێرهەولێر.
[4]
- سوپای تورکیا لە دەڤەری
برادۆستبرادۆست، تۆپبارانی چیای قەلەڕەش و سپیندارۆک و گوندی گۆڕمەمک دەکات و بەو هۆیەوە زیان بە دوو ئوتۆمبێلی هاوڵاتیانی مەدەنی سنورەکە دەگات.
[5]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری
حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەران سوپای پاسدارانی ئێران دەستڕێژی گوللەیان لە ژمارەیەک
کۆڵبەرکۆڵبەری کورد کرد و بەهۆیەوە دوو کۆڵبەر برینداربوون. بریندارەکان ناویان سیروان ئەحمەد تەمەن 33 ساڵ و سلێمان هەمزە تەمەن 50 ساڵە کە بۆ چارەسەری پزیشک ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی
چۆمانچۆمان کراون.[4]
- ئەمڕۆ فڕۆکەکانی سوپای عێراق لە سنووری شارۆچکەی
قەرەتەپەقەرەتەپە چەکدارانی
داعشداعشیان کردە ئامانج، دوای بۆردوومانەکەش هێزێکی سوپای عێراق بۆ زانینی زیانەکانی داعش دەچنە شوێنەکە و دەکەونە کەمینی چەکدارانی داعشەوە، بەهۆیەوە 11 سەرباز کوژران و برینداربوون.[4]
رۆژئاوای کوردستان
- سەربازانی سوپای ڕوسیا و تورکی داگیرکەر لە ڕۆژئاوای شاری دربێسی بە کاروانێکی ئۆتۆمبیلی سەربازی گەشتێکیان ئەنجام دا. دانیشتوانی ناوچەکە جارێکی تر ناڕەزایی توندیان پیشاندا و کاروانە سەربازییەکەیان بەردباران کرد.
[2]
- چەند تەقینەوەیەک لە ناوەندی شاری
قامیشلۆقامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان ڕویدا و قوربانی لێکەوتووەتەوە. تەقینەوەکان لەرێگەی دوو ئۆتۆمبێلی مینرێژکراوەوە ئەنجامدراون کە لە ناوەندی شاری قامیشلۆ بوون. بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان ژمارەی قوربانیانی ئه و دوو تەقینەوەیە 6 شەهید و زیاتر لە 40 بریندارن.[3]
- پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆش گوندەکانی؛ ڕەشیدیە، قاسمیە، ڕێحانیە و عەزیزیەی سەربە تل تەمر بە چەکی قورس لەلایەن سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانیەوە تۆپباران کران.[5]
- ژمارەیەک چەکداری نەناسراو دەستڕێژی گوللەیان کردە سەر هوسیب بیدویان، چاودێری کڵێسای کاسۆلیکی ئەرمەنەکانی شاری قامشلۆ و باوکەکەی، لە ئەنجامدا هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.
[6] کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان