هونەر کوڕی هونەرمەندی مەزن #حەمە جەزا#، ساڵی 1975 لە شاری #سلێمانی# لە دایکبووە و بۆتە چوارەمین منداڵی خێزانەکەی کە لە چوار خوشک و برا پێکهاتوون، لەساڵی 1973 وە تا 1980 خێزانەکەی لەشاری #هەولێر# نیشتەجێ دەبن، بەڵام بە هۆی چوونە دەرەوەی باوک دایکی بۆ نێو ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە ناچاری لەگەڵ برا و خوشکەکانی دەگەڕێنەوە بۆ شاری سلێمانی و لەگەڵ نەنکیان نیشتەجێ دەبن. هونەر خوێندی سەرەتایی لە شاری سلێمانی تەواو دەکات بەڵام لە ساڵی 1987بە هۆی دەستدرێژکردنی ڕژێمی بەعس بۆ سەر ماڵە پێشمەرگەکانی ناو شار، ناچار دەبن شار بەجێبهێڵن و ڕوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەن و بۆ ماوەی دوو ساڵ لەشاری (#سەقز#) دەمێننەوە. لەماوەی ئەم دوو ساڵەدا (هونەر) بەشداری چەند کارێکی هونەری دەکات لەگەڵ تیپی مۆسیقای (شەهید کارزان).
لە ساڵی 1990 وە بە خێزانی کۆچ دەکەن بۆ دەروەی ووڵات و لە ووڵاتی دانمارک نیشتەجێ دەبن. لەدەسپێکی ئەم ژیانە نوێیەیانەوە، (هونەر) دەچێتە بەر خوێندن و وانەی مۆسیقایی، وە بەشداری دەیان لە کارە هونەریەکانی هونەرمەندی مەزن (حەمە جەزا)ی باوکی دەکات، وەک ژێنەر و کۆرس.
ساڵی 1994 گروپێکی مۆسیقی لاوانی کوردی پێکهێنا، کە بۆ ماوەیەکی دورو درێژ چەندین کاری هونەریان بە ئەنجام گەیاند.
لەساڵی 1994 تا 2000 چۆتە بەر خوێندنی مۆسیقا بەشێوەیەکی ئەکادیمی لە یەکێک لە پەیمانگا هونەریەکانی ووڵاتی دانمارک. پاشان وەک وانە بێژێکی هونەری فێرکاری مۆسیقا، بۆ ماوەی دوو ساڵ وانە بە منداڵانی کوردی نیشتەجێی دانمارک دەڵێتەوە. شانبەشانی کاری هونەری بەردەوام بەکاری بژێوی ژیانەوە سەرقاڵە و ئێستا خێزاندارەو خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی 2007 یەکەم کاری هونەری خۆی بە شێوەی(ڤیدیۆ کلیپ) بە ناوی (ئەوینی بێ کۆتا) بڵاوکردوە، کە دەنگدانەوەیەکی باشی هەبوو، (هونەر) بەم کارەی دەستی بە قۆناغێکی نوێ کرد لە ژیانی هونەریدا. [1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/HunerHemeJezza/=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: هونەر حەمە جەزا=KTML_Link_Facebook_End=