ئەمڕۆ 3ی تشرینی یەکەمی 2019، د.#عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ# کۆچی دوایی کرد، کۆچەکەشی لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ لەرۆژنامەی کوردستانی نوێ دوا وتاری لەگۆشەی (ئەم کونجەش) بەناونیشانی ئیتر بۆ بنووسم بڵاوکردوەتەوە کە تایبەتە بە چەند بابەتێکی زمانەوانی.
لەبەشێکی گۆشەکەیدا دەڵێت: بەندە نووسیوومە کوردستان پێنج پارچەیە، مەبەسیشم ئەوەنەبووە - کە ئەم چوار پارچەیە بکەم بە پێنج، بەڵکو - بە (عەقڵی کەچی خۆم، پارچەی پێنجەمم دۆزیەوە، ئەویش ئەو بەشە کوردەیە کە لە (کازاخستان) ە.
ئەوەشی نوسیوە: مێژووی ئەو بەشەشم باسکردبوو، زیانی نییە جارێکیتر باسی بکەمەوە - زۆریشم پێ خۆشە کابرای (مەنسوول) بیخوێنێتەوە. ئەگەر (بیخوێنێتەوە..
دەقی وتارەکەی لە ژمارەی ئەمڕۆی کوردستانی نوێ
ئەم کونجەش
$ئیتر بۆ بنووسم:$
زۆرجار بڕیار ئەدەم کە ئیتر نەنووسم. چونکە زۆر کەمن ئەوانەی چ نووسینی من، چ نووسینی کەسانیتر دەخوێننەوە. چونکە هەر لە جیهاندا دۆستانی ڕۆژنامەگەریی کاغەز - یا عەرەب ووتەنی - الصحافە الورقیە- بەهۆی ئەم تەکنیکە هەمەڕەنگانەوە باوی کەم بووە. نایشارمەوە کە کەسێکی خوێندەوار پێم دەڵێ: فڵانە نووسینتم خوێندەوە، سوپاسێک ئەکەم کە هێشتا کەسانێک ماون دەخوێننەوە و دەست ئەدەمەوە قەڵەم - ئەمجارەش دەڵێم قەڵەم و (پێنووس) ناڵێم.
دەی با بێمە سەر مەبەس و (گڕی دڵ) -
دیارە سەد شوکر - چاوم ماوە و دەخوێنمەوە. بە داخەوە هەندێ هاوڕێم لەو (نیعمەتە) بێ بەرین. سەیری ئەم کەناڵە (زۆر بێ و بۆر بێ) یانەش ئەکەم و زۆر جار خەفەت دام دەگرێ و پەشیمان دەبمەوە.
دەی دیسان با بێمەوە سەر مەبەس:
لەم ڕۆژانەدا گوێم لە کابرایەک بوو: کە دیارە (مەسئوول) یشە و لەوانەیە کە دیار بوو زۆری پێ ناخۆشە (پارتی و یەکێتی) ڕێکبن. یا هەر کورد ڕێک بێت و خەو بە شەڕی ناوخۆوە دەبینێ و ڕەنگە مەبەسی نەبێ، چ لایەک سەر ئەکەوێ، ئیتر کورد بکوژرێ - ئەو شادمانە.=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:right;=KTML_Quote_Icon=❞=KTML_Quote_Content==KTML_Red=کورد هەریەکن و هەموو حیزبەکان لایەنی یەکگرتوویان زیاترە لە پێچەوانەی ئەوە و دەوڵەتی یەکگرتووی کورد بەڕێوەیە و هەربژی کورد - بژی کوردستان=KTML_End==KTML_Quote_End=
کابرا هێرشێکی توندی دەکردە سەر (پارتی) - خۆ دەزانن من نە (پارتیم) و نە دەبم بە (پارتی) - بەڵام ڕێزی (پارتی) و هەموو حیزبە تێکۆشەرەکانی کوردستانم لایە.
کابرا: ناوی نابەم - ناوی بە کۆرەکەی ئاشدا چێ - ها (کورد ووتوویانە: کۆرەکەی ئاش - کوڵەکەی ئاش) یان نەووتووە: وەک ئێستا هەندێ کوردی نەزان دەیڵێن - کابرا لەو هێرشانەدا کە کردی یە سەر پارتی - ئەوەبوو کە (پارتی) دەڵێ (کوردستان - پێنج پارچەیە) و جەنابی سوور بوو لەسەر ئەوەی (هەر چوار پارچەیە).
بەڵام چونکە ئەمەیان - بەندە دەگرێتەوە - ناچارم بێمە جواب:
یەکەمجار (بەندە) نووسیوومە: کوردستان پێنج پارچەیە. مەبەسیشم ئەوەنەبووە - کە ئەم چوار پارچەیە بکەم بە پێنج. بەڵکو - بە (عەقڵی کەچی خۆم، پارچەی پێنجەمم دۆزیەوە. ئەویش ئەو بەشە کوردەیە کە لە (کازاخستان) ە.
مێژووی ئەو بەشەشم باسکردبوو. زیانی نی یە جارێکیتر باسی بکەمەوە - زۆریشم پێ خۆشە کابرای (مەنسوول) بیخوێنێتەوە. ئەگەر (بیخوێنێتەوە).
زانای گەورەی کیمیا و (کورد) نادر نادرۆڤ¬ - کە پاداشتی نۆبڵی هەیە - خەڵکی ئەوێ یە.
مێژووی ئەو بەشەش با باس بکەمەوە: کاتی خۆی تورک لەوبەری جزیرەوە - خەڵکیان دەناردە ئەمبەر. لەناو ئەوانەدا جاسووسیشیان دەنارد. (ستالین)ی مەزن، تووڕە بوو - ووتی: یا واز لەم هاتوچۆیە دەهێنن. یا فەرموو: ئەوە (کازاخستان) - ئەوە زەوی و ئەوە ئاو و خەریکی کشتوکاڵ بن - کۆمەڵێک کوردی - جزیرە) نێردرانە ئەوێ و بەشی پێنجەم (دامەزرا). کە تا ئێستا هەر بە کوردی دەخوێنن و هەموو پلەکانی خوێندنیان هەیە. هەر بە کوردیش دەناسرێن و حکوومەتی (کازاخستان) دانیان پێدا دەنێ - ئای ئەوەی زۆری دەڵێمەوە: خۆزگە (پیری و نەخۆشی) ڕێگەی دەدام و جارێک ئەو پارچەیەشم دەبینی - چونکە چوار پارچەکەیترم دیووە. حەزم دەکرد ئەو کابرا (مەنسوولەش) بهاتایە و بۆ ئەوەی لە بەتاوانکردنی (پارتی) بگەڕێ و جارێک ئەوەش بکات - بە گەورەیی بۆ (پارتی) و نامەوێ ناوی من بهێنێ. هەر حەز ئەکەم واز لەم ئاواتی کورد بە یەکتر بەکوشتدانە بهێنێ - چونکە کورد هەریەکن و هەموو حیزبەکان لایەنی یەکگرتوویان زیاترە لە پێچەوانەی ئەوە و دەوڵەتی یەکگرتووی کورد بەڕێوەیە و هەربژی کورد - بژی کوردستان.[1]
#03-10-2019#