دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران و گەڕانەوەی سزاکان بۆ سەر ئه و وڵاتە، بارودۆخی ئابوری ئه و وڵاتە بە تەواوی داڕماوەوە و ژیانی هاووڵاتیانی ئێرانی تووشی کێشە و نەهامەتی کردووە.
ژمارەی خۆکوشتن لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان - سنە، کرمشان، ئیلام و ورمێ
|
|
|
|
لەم نێوەندەشدا پارێزگا کوردنشینەکانی ئێران کە هەمووکات و پێش گەڕانەوەی سزاکانیش لە پەراوێزدا بوون و لە لیستی ئه و پارێزگایانەدا بوون کە زۆرترین ڕێژەی بێکاریی و هەژاریی و نەبوونی ژیانی تەندروستی تیادا بووە، زیاتر لە شوێن و ناوچەکانی دیکەی ئێران کەوتوونەتە ژێر کاریگەری ئه و بارودۆخە نالەبارە.=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:right;=KTML_Quote_Icon=📊=KTML_Quote_Content==KTML_Red=لە ڕۆژهەڵات، لە هەر مانگێکدا لایەنی کەم 27 کەس کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە!=KTML_End==KTML_Quote_End=
نەبوونی دەرفەت و هەلی کار و کارگەی پیشەییەکان لە شارە کوردنشینەکانی ئێران، تەنگی بە هاووڵاتیانی خۆرهەڵاتی کوردستان هەڵچنیوە و ژیانیانی چەندین بەرامبەری شارەکانی دیکەی ئێران، قورستر کردووە.
دەروونناسان و پسپۆڕان دەڵێن: زۆربەی خۆکوشتنەکان لە ئەنجامی فشارە دەروونییەکاندا ڕوویانداوە و ئه و فشارانەش بە هۆی تەنیایی، بێ ئۆمێدی و نەمانی هیوا بۆ ژیان، بێکاریی و کێشە ئابورییەکان بوون و لە ئەنجامدا ئه و فشارانە بوونەتە هۆی زیادکردنی کێشە و ناکۆکییەکان لە ناو خێزانەکاندا و بە دوایدا هەوڵی خۆکوشتن دراوە.
بە گوێرەی ئاماری ڕێکخراوە ئێرانی و جیهانییەکان لە 10 ساڵی ڕابوردوودا پارێزگا کوردنشینەکانی ئێران پلەی یەکەمیان لە ناو لیستی ئه و پارێزگایانەی ئێران کە زۆرترین ئاماری خۆکوشتنیان بووە، بەدەست هێناوە.
هەرچەندە زۆربەی ئامار و هەواڵەکانی تایبەت بە خۆکوشتن بەهۆی ئەوەی ئاشکرا و بڵاونابنەوە ڕاستەقینە نین، بەڵام بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی کوردستان تەنیا لە هەشت مانگی ڕابوردووا زیاتر لە 250 کەس کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە.
هەروەها بە پێی ئه و ئامارە تۆمارکراوانە لەچواری پارێزگای کوردنشینی #سنە#، #کرماشان#، #ئیلام# و #ورمێ# لە هەر مانگێکدا لایەنی کەم 27 کەس کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە.
لەناو چوار پارێزگا کوردنشینەکەش ئیلام و کرماشان لە پلەی یەکەمدان و دوای ئەوانیش پارێزگاکانی ورمێ و سنەیە.
بە گویِرەی ڕاپۆرتەکان: لە کۆی ئه و ئامارە 130 کەسیان پیاو بوون و 120 کەسیشیان ژن بوون.
هەروەها 50 کەس لەوانەی خۆیان کوشتووە مێردمنداڵ بوون و تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵدا بووە و 31یان کچ بوون و 19یان کوڕ بوون.[1]
25 کەس تەمەنیان سەرووی 50 ساڵ بووە و ڕەگەزی 10یان ژن و 15یان پیاو بوون.[2]