ئێوارەی #09-10-2019# لەشکرکێشی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوا، باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا بەبۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکان دەستی پێکرد، لەمبارەیەوە زۆربەی وڵاتان ئەو هێرشەیان ئیدانە کرد و فەرەنسا و بەریتانیاش داوای دانیشتنی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ناوچەکانی گرێسپی، سەرێکانی، دێرک، عەین عیساو #قامیشلۆ#یان بۆردوومان کرد.
لەم چوارچێوەیەشدا، فەرەنسا بە توندی ئەو هێرشەی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند، ئەو کەیسە بەهاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا دەبەنە ئەنجوومەنی ئاسایش و داوای دانیشتنی بەپەلەی ئەنجوومەنەکە دەکەن.
یەکێتی ئەوروپاش داوای لە دەوڵەتی تورک کردووە ئەو هێرشە ڕابگرێت و ڕایشیگەیاند: ئەو هێرشە لەپێناو ناوچەی ئارام نییە.
ئەڵمانیاش بە توندی ئەو هێرشەی تورکیای بۆ سەر باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ئیدانەکرد.
ڕوسیاش ئەو هێرشە بە پێشێلکردنی سەروەری خاکی سوریا لە قەڵەم دەدات[1].