ساڵی 1998 ڕێککەوتنێک لەنێوان ئەنکارا و دیمەشق کراوە، کە بە ڕێککەوتنی ئەدەنە ناسراوە. بەپێی ئەو ڕێککەوتنە تورکیا مافی ئەوەی هەیە لە دژی تیرۆریستان، ئەوانەی کە لە ناوچە سنوورییەکانیدا لەگەڵ سووریا چالاکی دەنوێنن، پرۆسە و کردەی سەربازیی بچووک و سنووردار ئەنجام بدات و دەڵێت: “ ئەرکی سەرەکی ئەوەیە کە ئەم کردە سەربازییانە بە هیچ جۆریک نەبنە هۆی، دەرکەوتن و دروستبوونی هیچ کیانێکی هەرێمایەتیی نیمچە سەربەخۆ لەناوچە سنوورییەکاندا، دواجار ئەو کردانە نەبنە هەڕەشە بۆسەر سەلامەتی هەرێمایەتی و سیاسیی سووریا”.
$ڕێککەوتنی ئەدەنەی 1998 چییە؟$
ڕێککەوتنی ئەدەنە لە ساڵی 1998دا بە هەموو ناوەڕۆکەکەیەوە دژی #پەکەکە# و ئۆجەلان بوو، لە ئەنجامدا عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە سوریای جێهێشت. ئه و هەنگاوە بووە سەرەتای گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی دژی ئۆجەلان.
$دەقی ڕێککەوتننامەی ئەدەنە:$
1. لەم ساتەوەختە بەدواوە عەبدوڵا ئۆجەلان-ی سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان لەسوریا نامێنێتەوە، هاوکات ڕێگەشی نەدرێت بگەڕێتەوه بۆ سووریا.
2. ڕێگە بەئەندامانی پەکەکە نەدرێت لەدەرەوە بێنە ناو خاکی سوریا.
3. لەم ساتەوە بارەگاکانی پەکەکە لەنێو سوریا نامێنن، هاوکات ڕێگەش نادرێت چالاکییان هەبێت.
4. بەگوێرەی لیستێک کە تورکیا دەیداتە سوریا، ئەندامانی پەکەکە دەستگیردەکرێن و ڕادەستی دادگای تورکیا دەکرێنەوە.
$چۆنیەتی جێبەجێکردنی$
1. دامەزراندنی هێڵێکی گەرم لەنێوان هێزەئەمنییەکانی سوریا و تورکیا، بۆ ئاگاداربوون لەکارەکانی یەکتر.
2. لەپاڵ دیپلۆماتکارانی هەردوو وڵات لەدیمەشق و ئەنقەرە، ژمارەیەک دیپلۆماتکاری ئەمنیش ڕەوانەی هەردوو پایتەختەکە دەکرێت، بۆئەوەی بەدواداچوونی ورد بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەدەنە بکرێت.
3. دەبێت لوبنان-یش بەشێک بێت لە ڕێککەوتنەکە و ڕێگە بە بوونی پەکەکە لە دۆڵی بیقاع له و وڵاتە نەدات، کە بووەتە پێگەی مەشقپێکردنی گەریلاکانی پەکەکە.
بەڵام وڵاتانی عەرەبی بە تایبەتی میسر و سعودیە و ئیمارات ڕەتیانکردەوە و ڕایانگەیاند، نایانەوێت ڕۆڵی تورکیا لە سوریا و ناوچەکە زیاتر بێت، هەریەک لە ئێران و ئیسرائیلیش ڕەتیانکردەوە تورکیا لە سوریا ڕۆڵی سەردار و سەروەر بگێڕێت.[1]