پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1993
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1998
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هۆتێل شیڕاتۆنی هەولێر ساڵی 1995
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,698
وێنە 106,205
پەرتووک PDF 19,173
فایلی پەیوەندیدار 96,618
ڤیدیۆ 1,329
ژیاننامە
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ...
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
‎گەڕانی خوێنەر بەشوێن شتەکان
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

‎گەڕانی خوێنەر بەشوێن شتەکان

‎گەڕانی خوێنەر بەشوێن شتەکان
#محەمەد حیکمەت#
‎چ کتێبێک بەر بوون و ماهییەتی بییرکردنەوه و تێگەشتنی من دەکەوێت؟ لەگەڵ پرسیارێکی وادا؛ هەوڵێکی کاک موحسین ئەدیب، بەنموونه ”دادگایی کردنی جەلاد، دادگایی کردنی عەدالەت-هەوڵێک بۆ پێناسەکردنەوەی چەمکی عەدالەت لە ڕۆمانی”شاری مۆسیقارە سپییەکان”دا.
‎چەن سەرنجێکی ڕیالیستیی و دادوەرانە، لەگەڵ چەمکی عەدالەت و هەوڵێکی سیزیفییانەی کاک موحسین ئەدیب.
‎لەنێوان ڕۆمانی “شاری مۆسیقارە سپییەکان”ی بەختیار عەلیی و کتێبی “دادگایی کردنی جەلاد-دادگایی کردنی عەدالەت، هەوڵێک بۆ پێناسەکردنەوەی چەمکی عەدالەت له ڕۆمانی “شاری مۆسیقارە سپییەکان”دا: کە لێکۆڵینەوەیەکە لەسەر هەمان ڕۆمان، لەنوسیینی کاک موحسین ئەدیبەوەیە.
‎نامەوێت زۆر و بۆر خوێندنەوە و تێگەشتنێک پێشبخەم، هاوکات نامەوێت لەشەرقەوە بیبەم بۆغەرب؛ ئەوەی هەیە چەن گەڕانێکە لەنێو پەڕەکاندا، لەناو دونیایی نوسییندا. زۆرن ئه و کتێبانەی لەناو مەنگەنە چۆڵوهۆڵەکاندا دەڕزێن و خوێنەر وەک دەروێشێک بێبەش دەبێت لەجۆرێک عیشق کە بۆدونیای سەردەمی خۆی هەیەتی. کتێب زۆرن کەلەسەر بییرەوەریی، یاداشت، لەبەرگرتنەوەی دەقێکی ئۆرجیناڵ نوسرابن، بەڵام کەمن بتوانن لەپاڵ دەقە ئۆرجیناڵەکەدا هەڵگری شوناس و واتاسازییەکی نوێتر بێت؛ بۆ نموونە چەندێک ئه و لێکۆڵینەوەی دەنوسرێت توانای تێپەڕاندنی دەقە ئۆرجیناڵ(شاری مۆسیقارە سپییەکان)ەکەی هەیە؟ دەکرێت ئەوەی دەنوسرێت سنورێکی فراوانتر و قوڵاییەکی زیاتر لەدەقە ئۆرجیناڵە بڕوات، کتێبی”دادگایی کردنی جەلاد-دادگایی کردنی عەدالەت، هەوڵێک بۆ پێناسەکردنەوەی چەمکی عەدالەت لەرۆمانی”شاری مۆسیقارە سپییەکان”دا لەنێو ئه و بێسنورییەدا جێ دەگرێت، بەوەی هەڵگریی خوێندنەوه و ناساندنێکی فراوانتر و قوڵترە بۆ هەندێک “چەمک، واتا، تێز” هاوکات؛ ئەمەش لەگرنگیی دەقە ئۆرجیناڵ(شاری مۆسیقارە سپیەکان)ەکە کەمناکاتەوە.
‎ئەوەی زیاتر واتایەکی نوێ و ڕیالیستییانەی هەیە؛ ڕەفتارە لەگەڵ چەمکی”عەدالەت”دا، بەجۆرێک لەنێوان جەلادێک و مەزڵومێک عەدالەت لەدەقە ئۆرجیناڵ(شاری مۆسیقارە سپییەکان)ەکەدا هەڵگریی ڕۆحێتی دادگایی و تۆڵەکردنەوەیە، بەمانایەک لەماناکان؛ عەدالەت شکانی غروریی جەلادە بەزەلیلیی! ئەمەش بینینی چەمکەکانە وەک ئەوەی کەهەیە، پرسیار ئەوەیە؛ ئایا ماهیەت و کاری عەدا لەت وایە؟ لەمێنتاڵێتی خێڵدا؛ “عەدالەت لەوەرگرتنەوەی خوێندا دەبینرا، گەر خێڵێک کەسێکی لەخێڵ یان بنەماڵەیک بکوشتایە، یان کەسێکیان لەتۆڵە و ماف وەرگرتنەوەدا دەکوشت یان ژنێک! کە لەپەراوێزی کێشەکەدایە وەک سوڵحی خوێن دەدرا بەیەکێک لە ئەندامانی ئه و بنەماڵەیەی که ئەندامێکیان کوژراوە.” ڕۆماننوسێکی گەورەی وەک بەختیار عەلیی لەگەڵ خودی ئه و چەمکانه هەڵگریی شوناسێ نوێتر نییە و چەند ڕەخنەی لەو چەمکانەش گرتبێت، هێشتا له دەرەوەی چەمکەکانەوەیە و نەگەیشتوە بەناوکی چەمکەکان، ئیشکال لەوەدایە ئەدەبیاتی ناوچەکە ئه و چەمکانەی له و کولتوورەوە وەرگرتووە بێ هیچ دەرگیر بونێک لەگەڵ واتاسازیی نوێدا. ڕۆماننوسێکی گەورەی وەک بەختیار عەلیی-ش بێبەش نییە لەم ئیشکالە، به و پێناسە باوەی هەیەتی خۆی لێ دانەماڵیوە بەتەواوەتیی و تاڕادەیەک لەگەڵی ڕۆیشتوە. کاک موحسین مەیلێکی وای هەیە، بۆ پێناسەکرنەوە و ناساندنێکی کامڵتر و داماڵینی ئه و جۆرە کو لتوورە لەم چەمکانه.
یەکێک له و ڕەخنانەی لە دونیابینیی و فیکر و ئەدەبیاتی “بەختیار عەلیی”دا جێگەی تەعەجوب و ڕەخنە لێگرتنە؛ ئه و دونیابینییە باوەیە بۆ چەمک و تێزەکان که هەیەتی، بەڵام لەم کتێبەی کا موحسین-دا ئه و خوێندنەوه و دونیابینییە تێپەڕدەکرێت، تا ئاستێک، عەدالەت لەوەدا نییە، جەلادێک وەک ئەوەی بکوژ بووە بکوژرێتەوە، بەجۆرێک مومارەسەی تێگەشتنێکی وادەکات، ڕۆیشتنە بەناو هەناوی چەمکی عەدالەتدا: بەوەی شوناس و هاوسەنگییە لەگەڵ چەمکی لێبوردەیی. ئێستا ئەوەی دەمەوێت لەنێوان ڕۆمانی”شاری مۆسیقارە سپییەکانی بەختیار عەلیی، کتێبی “دادگاییکردنی جەلاد-دادگایی کردنی عەدالەت”دا که هەوڵێکی کاک موحسین ئەدییبە، بەراوردی بکەم: چەمکی مەرگدۆستیی و ژیاندۆستیی و هیومانیزمیی .
لای ڕۆماننوسێکی وەک بەختیار عەلیی ئه و چەمکەی له خولانەوەدایە، چەمکی عەدالەتە به ڕۆحێتی مەرگدۆستیی و دادگاییەکی تۆڵەسێن، هاوکات که تێگەشتنێکە لەگەڵ دەرەوەی چەمکی عەدالەت، وەک چۆن جەلاد هەڵگریی جەلادبوونە، ئاوەهاش لەبەرامبەر عەدالەتتدا گیرۆدەیە بە کوشتن، لێرەدا عەدالەت سواڕانەوەیە بەدەوری پاراستنی حەقی ئینسانی غەدر لێکراو و جەنگاوەرێکی تینو بەتۆڵە، ئەمەش دیدێکە له مەجەڕای مێژوودا هاتووه و دادگا و عەدالەت ماتەوزەی لێوەردەگرن. بەڵام لەلای کاک موحسین ڕۆیشتنە بەناو تاریکایی و هەناوی چەمکی عەدالەتدا، پرسیاری گەورە لەم هەوڵەی کاک موحسین ئەدییبدا، گەڕانە بەدوای ناوکی عەدالەت، گەڕانە لەگەڵ چەمکی لێبوردەیی وەک ناوکی عەدالەت لەپەیوەندییدا بەژیانەوە، بە پێچەوانەی بەختیار عەلیی، عەدالەت لای کاک موحسین ڕە فتارە لەگەڵ ژیاندۆستیی و لێخۆشبون و لێبوردەیی.
‎ئەم هەوڵەی کاک موحسین دەگات بەجۆرێک ڕۆحانییەت کە هاوتەریبە لەگەڵ ژیان و دونیا دا، لەبەرئەوە دەبینین مامەڵەکردنێکی ئەهاوا لەگەڵ ڕۆحانییەت و دونیا و ژیان، ناچارە مامەڵە لەگەڵ بۆچونێک بکات، چەندە سەروکاریی لەگەڵ فەلسەفەی مەرگ و مردن هەیە، هێندە لەپەیوەندییدایە بەژیان و هیومانیزمەوە که خۆی لەکاراکتەرێکی وەک “دالای لاما” دەبینێتەوە که بەدوای ماناکانی ژیانەوەیە، بەردەوام ڕۆڵی جەنگاوەرێک دەبینێت لەبەرامبەر مردندا لەبەرخود دایە.
‎روونتر بڵێیت: “دەلای لاما عەدالەت لەکوشتندا نابینێت، کوشتن و مردنێک لەپێناو هاوسەنگکردنەوەی جەلادێک و مەزڵومێک، ئەمەش واتادانە بەپەیوەندیی لەگەڵ مردن و مەرگدۆستییدا”.
‎هەمان دیدیش لای بەختیار عەلیی ئامادەیە، هاوکات هیچ پاساوێک بۆ کوشتن نییە.
‎هەروەک “دەلای لاما” دەڵێت: “‎دەشێ کوشتنێ سەگێک سیستمی جیهانی سەراوژێر بکات”. ئەوەی کاک موحسین کاری لەسەر دەکات؟ ئەم دنیابینیی و تێگەشتنەیە.
‎گۆشەیەکی دیکه کە جێگای گرنگییە لەم کتێبەدا؛ مامەڵەیەکی تایبەت و فراوانە لەگەڵ چەمکی عەدالەتدا، فراوان بەواتای سەرکێشانی ئەم کتێبە بەلای فەلسەفەی گریکییدا، تایبەتیشە بەوەی تەنها مامەڵەیەکی پەتیی ڕووتی نییە بەلای فەلسەفە و زانستی یاسا، بەڵکو سەرکێشانییەتی بەلای کەسێتییەکی تایبەت و جیهانییدا، ئەویش “دالی لامایە” پێموابێت ئه و دیدەی کاک موحسین دادەبڕێت لەگەڵ ئه و دونیابینییەی بەسەر ڕۆمانی شاری مۆسیقارە سپییەکانی بەختیار عەلیی-دا هەیە، هەوڵی کاک موحسینە لەگەڵ ڕۆحانییەتی”دەلای لاما”دا.
‎لەپاڵ ئەم هەوڵەی کاک موحسیندا، فۆرم و واتادانەوەیە بەچەمکی یاسا، یاسایەک دابڕاوە لە بەراوردی ڕوتی جەلادێک گیرۆدەبێت به مەزڵوم بوون.
‎یاسا تەنها مامەڵەیەکی فیکریی و عەقڵانی ڕووت نییە، بەڵکو؛ هەڵگری بەرخودی ڕۆحانییە بۆ لێخۆش بوون، لێبوردن، پەروەردە، سنگ فراوانیی…تاد.
‎تا ئاستێک یاسا کاری پاراستنی مافی کوشتن نییە، زیاتر سەروکاری لەگەڵ بەرهەمهێنانەوەی بەها و پەروەردە و هیومانیزمی نێوان دوو جەنگاوەرە، ‎جەنگاوەرێک عاشق بەقیینە، لە بەرامبەر جەنگاوەرێک تینوو بە تۆڵە، بەڵکو ئاشتکردنەوەی ئەم دووجەنگاوەرەیە بەجۆرێک فێر لێبوردن بکرێن، ‎لەگەڵ پەروەردەدا ڕام بکرێن.
‎گەر بەواتا خێڵەکیی و باوەکەی “یاسا کاری پاراستنی مافی کوشتن بێت” یاسای ستەمکاریی”، لەم هەوڵەی کاک موحسیندا یاسایی پاراستنی مافی ژیانە، بەجۆرێک، یاسا دەرگییرە به پارستنی شکۆی مرۆیی بوونی مرۆڤ و پاراستی جیهان، ڕۆحانییەتی مرۆڤ، تا ئاستێک یاسا وەک فۆڕمێکی نادیار و نەبیندرا و کاری پیرۆزکردنی جیهانی نادیار و شاراوەی مرۆڤ و بونەوەرە، مرۆڤ گەر گەوزابێت له نێوان تەپوتۆزی دڵڕەقیی و جەلادبووندا، ئەوا هێشتا وەک بوونێک نەفی ناکرێت، کاری جەلاد گەر چەپاندن بووبێت، ئەوا کاری مەزڵومێک پەیوەندیی کردنی جەلادە بەجوانیی و ڕووناکیی و ژیان و دونیا.
‎بەپێچەوانەوە یاسا لای بەختیار وەک دەستێکی نادیار، هێندە سەروکاری به مامەڵە و ڕەفتار هەیە لەگەڵ دەرەوەی مرۆڤ و بوونەوەرەکاندا، هێندە لەپەیوەندییدا نییە به دونیای نادیار و شتە شاراوه و پەنهانەکانی مرۆڤەکان. واتە؛ لەپەیوەندییدا نییە به ڕۆحانییەتی مرۆڤ؟ بەڵکو له ڕەفتاری بەختیار عەلیی لەگەڵ واتاکانی مەرگ، زیاتر مەیلێکە بەلای کوشتنی ماهییەت و بوونی مرۆڤ، ئەمەش دەرگییربوونە لەگەڵ ئه و دونیا باوەی لەگەڵ چەمکەکاندا هەیە.
‎”یەکەمین پەیوەندیی مرۆڤ بەیاسا و ڕێسا؛ پەیوەندیی مرۆڤە به تەرز و بانگەشە ئاسمانیی و ڕۆحانییەکان، یاسا پێش ئەوەی هەوڵێکی عاقلانیی و فیکریی بێت، هەوڵێکی میثۆلۆژیی ڕۆحانییە.”
‎بابەتێکی گرنگتر و پڕ بایەخی تری ئەم کتێبە؛ ئەو چەمکە هارمۆنیایە بەڵام چ هارمۆنیایەک؟
‎هارمۆنیایەک سەرلەبەری لە نێوان خولانەوەی کاردانەوە و دژە کاردانەوه، لە پەیوەندییدایە (به و واتایەی لای “بەختیار عەلیی” له پەیوەندییدا بە ڕۆمانی ناوبراو ئامادەیە)، هەوڵی کاک موحسین دیسان خەریک بەرکەوتنێکی نوێ و ژیارییە؛ بە جۆرێک، هارمۆنیا له ناو گشتێک و دۆخێکی تایبەتدا، تەنها له کاردانەوە و دژە کاردانەوە ناوەستێت، بەڵکو هەوڵدانە بۆ نەرمکردنی پەیوەندیی تاک و گشتێک کە ئامادەیە له پانتایی پەیوەندیی تاکەکاندا.
‎وەک گوتم:” پاراستنی ڕۆحانییەت له پەیوەندییدا بەژیانەوە، بییرهێنانەوەی دید و دونیابینیی “دەلای لاما”یە”
‎دیسان هارمۆنیا، لەم هەوڵەی کاک موحسین ئەدیبدا؛ بونیادنانی تۆڕێکی فراون و یەکێتییەکی فراوانە لەگەڵ مەجڕای ئومێد و لێبوردەیی و ژیان و هیومانیزمدا، بە جۆرێک هارمۆنیا لێرەدا هەڵهاتنە له هارمۆنیایەک که گیرۆدەی گشتێک بێت لە سەربنەمای چەپاندن و دیسپۆتیزمی مەجالە گشتییەکان بەسەر مەجالە تایبەتییەکاندا خۆی گرتبێت، هارمۆنیا لێرەدا دیدێکی گەشبینە بەوەی شتەگەلێک نابێتە بابەت و لەم شوناسەی هارمۆنیا دا شوێنێکی واناگرێت کە دژی ماناکانی ژیان بێت، هاوکات، دەسدرێژیی بۆ سەر واتاکانی ژیان وەک ڕێسایەکی گەردوونیی ببینێت، هارمۆنیا لێرەدا قەبڵاندنێکە واتا وەک ناوکی ژیان دەبینێت، ڕەفتار لەگەڵ ‎مردندا بڕاوەتەوە و خودێک لە ناو ئەم هارمۆنیایە دا ڕۆڵدەگێڕێت که دەپەرژێتە سەر ژیان و دونیا.
‎هارمۆنیا لەپانتایی ڕۆمانی “شاری مۆسیقارە سپییەکان” لەلای بەختیار عەلیی، بییرهێنانەوەی ئازار و دەرهاویشتەی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتییە، واتە هارمۆنیایە کە مرۆڤی ئێمە بەشێوەیەکی غەمگین و داڵشکاو و مات پیشاندەدات، بە جۆرێک پەیامی بەختیار عەلیی هێندە ڕووی له ڕۆژئاوایە هێندە ڕووی له ڕۆژهەڵات نییە! گەر وانەبێت، خۆ مرۆڤی ئێرە ماندوە له و جۆرە هارمۆنیا و غەمگینییە، چ پێویست دەکات دۆخێکی ئەهاوا ئاوارته و پڕ ئازار پیشانی بونەوەرگەلێک بدرێت که له هەناوی ئەم گێژەڵوکەدان، دۆخێکیان بۆ نوسیتنی له و شێوەیە خۆشکردبێت، هەم دیسان بێیتەوە هەمان بلورە و شمشاڵی کۆن کە بۆنی ستوی سوتاوی لێدێت بۆ مرۆڤی ئێرە بژەنیتەوە! ئەی کەی مرۆڤی ئێرە پێبکەنێت؟ بە جۆرێک ئەم هارمۆنیایە شتێکی تازە نییە بۆ مرۆڤی ڕۆژهەڵات؟ مرۆڤی ئێرە دابڕاو نییە له ئازار و بەرخودی ژینگە و چەپاندنی مەجالە تایبەتییەکان لەلایەن گشتێکەوە کاری لەسەر گشتاندنە، مرۆڤی ئێرە به سروشتی خۆی، بەدەرگیربوونی لەگەڵ ژینگەی ئێرە، به و مەجەڕا مێژووییەی لێرە له گوزەردایە، مرۆڤێکە ئازاری لێ دەتکێت، ئه و ئازارانەی بەختیار عەلیی کەوەک هارمۆنیایەک پیشانی تاکی ئێرەی دەدات، نامۆ نییە بەمرۆڤی ئێرە؟ بەڵکو ژیان لێرە ژیانکردنێکی بەردەوامە لەگەڵ ئه و هارمۆنیا و ئازارانەدا.
هارمۆنیا لەپەیوەندییدا بەزەمەن و شوێنی مرۆڤی ئێرە که ڕۆڵی باڵ بۆ باڵندەیەک و هەوا بۆ و جود و ئاو بۆ ماسی دەگێڕێت. هارمۆنیایەک دەخوازێت چەندە لە هەوڵی پیشاندانی مرۆڤی ئێرەیە به ڕۆژئاوا، به شێوەیەکی مات و کۆسکەوتو و غەمگین، دەبێت هارمۆنیایەک بێت بەلای مرۆڤی ئێرەدا، پڕبێت له گەشبینیی و ئومێد و ژیان. بەختیار عەلیی ئه و وێنەی پیشانی ڕۆژئاوا دەدات هەمان وێنەیە که پیشانی بونەوەری ئێرەی دەدات، هەوڵی کاک موحسین لێرەوەیە، کارکردنە لەسەر ئەم ڕووەی هارمۆنیا بۆ مرۆڤی ئێرە، گەر بەختیار عەلیی ئه و کارەی نەکردبێت، ئەوا نائاگا بێت یان بە مەبەست، زەمینەی بۆ لە دایک بوونی ئەم هەوڵەی کاک موحسین ئەدیب خۆش کردوە.
‎بەپێچەوانەوە لەم هەوڵەی کاک موحسین ئەدیبدا؛ هارمۆنیا پەیوەست نییە به بییرهێنانەوەی ئازار و هارمۆنیایەکی ڕزیو و سواو کەکار لەسەر نۆستالیژیا و سۆزی تاکی ئێمە دەکات و بەردەوام برینەکانی دەکولێنێتەوە، هارمۆنیا لێرەدا بییربردنەوەی ئه و ئازارانەیە، بە شێوەیەک بونەوەری ئێرە بپەرژێنە سەر ژیان، دەستی مرۆڤی ئێمە دەگرێت بۆ لێخۆشبون و پاراستنی مانا و واتای ژیان، گەورەترین سزا دروستکردنەوەی جەلادە بۆ دۆخێکی هاوسەنگی ڕۆحانیی و بەرکەوتنی لەگەڵ ئه و مەجالانەی ڕۆژانە توش بەرکەوتن دەبێت لەگەڵ دونیادا.
هارمۆنیای بەختیار عەلیی له نێو ئەم هارمۆنیایەدا، کاک موحسین کاری لەسەر کردوە، هارمۆنیای “ئەزمون”ە، چیتر هارمۆنیایەک نییە کاری لەسەر بکرێت، بەڵکو هارمۆنیایەک گرنگە مرۆڤی ئێرە تێیدا پێبکەنێت و بەشادییەوە ڕوو له مرۆڤی ئێرە بوەستێت. گرنگییەکی دیکەی ئەم هەوڵەی کاک موحسین ئەدیب لەپەیوەندییدا بەهارمۆنیا؛ هەبوونی ویژدانە، ئەگەر بە هارمۆنیای ویژدانیی ناوزەندی بکەم زۆر دروستە؟ پەیامی ئەم جۆرە لە هارمۆنیا بەستنەوەی پەیوەندیی و دۆخ و مەجالەکانە، لەسەر بنەمای نەرمی نواندنێکی گشگیر لە نێوان مەجالەکان(تایبەت، گشیتی). کارەکتەری ناو ئەم هارمۆنیایە لە دۆخی کاردانەوه و دژە کاردانەوەدا ڕۆڵناگێڕێت؛ بەڵکو وەردەسوڕێت بۆ قبوڵکردنی مەجالەکان، جۆرێک لە پەیمانی کۆمەڵایەتیی: پابەندە به ژیانکردنێکی پلورالیزمانە لەگەڵ تێگەشتن، و مەجالی نەرم، وردە پەیوەندیی و جوڵەکردنی مرۆڤ لەکات و شوێنە سڕکراوەکان.
‎لە پەیوەندییدا به هارمۆنیا، مرۆڤ و بونەوەر له و هارمۆنیای که بەختیار عەلیی خەریک به کێشانییەتی، مرۆڤێکی پاسیڤ و کشاوەیە، بەردەوام شین دەگێڕێت، عاشق بەگریان و غەمگینییە! دەست لەئەژنۆ تەماشای ڕووداو و شتەکان دەکات، ناتوانێت لە ناو مۆدێرنەدا وەک بونێکی بەرگریی کار ئامادەبێت.
‎بەپێچەوانەوە؛ ئه و کاراکتەرەی لە نێو هارمۆنیای کاک موحسیندا ڕۆڵدەگێڕێت، مرۆڤێکی کارایە، بەردەوام لەگەڵ خۆسازییدایە، بەردەوام لە جوڵە و پەیوەندییدایە، هارمۆنیایەکی ڕە شبین-یش نییە، بەردەوام لەگەڵ ئاماژه مرۆییە کانی مۆدێرنەدا لە گەشبینی و فراوانکردنی مەجال و پەیوەندییەکانیدایە.
‎لە کۆتاییدا ئەم بۆچونەی ئێمە گرنگیی-دانێکی زیاترە به بەختیار عەلیی و هاوارێکە له خوێنەران کەئەم هەوڵەی کاک موحسین بکەن بەسەرەتایەکی گەشبین بۆ خوێندنەوە[1].
ئەم بابەتە 2,065 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ده‌نگه‌كان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-07-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 19-10-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 24-10-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 24-10-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,065 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.148 KB 19-10-2019 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
دوو مستەفا شەوقی-بەشی یەکەم
کورتەباس
خوازبێنی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
مردن و ژیانەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
کورتەباس
بڕیار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی دووەم
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هادی مەحمود
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1993
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1998
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هۆتێل شیڕاتۆنی هەولێر ساڵی 1995
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,698
وێنە 106,205
پەرتووک PDF 19,173
فایلی پەیوەندیدار 96,618
ڤیدیۆ 1,329
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
دوو مستەفا شەوقی-بەشی یەکەم
کورتەباس
خوازبێنی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
مردن و ژیانەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
کورتەباس
بڕیار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی دووەم
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.094 چرکە!