بزن نەکا هێلە هێلێ نێرە ناکا بێلەبێلێ.
گوتراویشە تا دادە نەکا بۆرەبۆەر کاکە ناکا کاری زۆرە.
هێلەهێل یان بێلەبێل دوو دەنگی سرووشتین لە زاری بزنەوە دەردەچن، لە کاتێکدا کە ئارەزووی جووتبوونیان هەبێت، واتە: تا لایەک خۆی نەدات بەدەستەوە و ڕادەست نەبێت، لای دووەم بەئاسانی زەفەری پێنابات. [1]