📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکانباکووری کوردستان
-
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش لەهۆش خۆی چوو و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
[7]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
زارا محەمەدیزارا محەمەدی، مامۆستای دەسبەسەرکراوی زمانی کورد و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژین، بە دانانی بارمتەی 700 ملیۆن تەمەنی، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
[5]
- چالاکێکی فەرهەنگیی خەڵکی
کرماشانکرماشان بە ناوی مەحیەدین ئەسغەری، لەلایەن رێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.
[5]
- ئەنوەر حوسێن پەناهی، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی
سنەسنە و دانیشتووی تاران، لەلایەن ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
[5]
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی مەهدی یووسفی، خەڵکی گوندی مێرگەدرێژی
مەریوانمەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا و کاسبکارێکی دیکە بە ناوی یەعقووب رەزایی بریندار کرا.
[5]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئارمان شاکری خەڵکی مەریوان لە ماڵەکەی خۆیدا، لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە، دەسبەسەر و و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
[5]
باشووری کوردستان
- درەنگانی شەوی رابوردوو لە ناوچەی
نەفتخانەنەفتخانەی نزیک
خانەقینخانەقین لەئەنجامی هێرش و پەلاماری چەکدارانی
داعشداعش بۆ سەر چەکدارانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی و لە ئاکامی شەڕ و پێکدادان، پێنج چەکداری حەشد کوژران و 14ی دیکەش برینداربوون.
[1]
قوباد تاڵەبانی سەردانی کەسوکاری شەهیدانی کوڵەجۆ دەکات
- جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی سەردانی
گەرمیانگەرمیان دەکات و لەگەڵ لیژنەی ئەمنی و فەرماندە سەربازییەکان کۆدەبێتەوە.
[3]
- هەریەک لە
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان،
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر داوای فەرمیی شێخ محەمەد بن زاید ئال نهەیان جێنشینی ئەبوزەبی، جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی راپەڕاندنی ئیمارەتی ئەبوزەبی، بۆ بەشداريکردن لە رێوڕەسمی پێشبڕکێی خەڵاتی ئيمارات فۆرمۆلا يەک، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 1/12/2019 بە سەردانێکی یەک رۆژە گەیشتنە ئەبوزەبی.
[2]
- زانکۆ و شارەوانی
هەڵەبجەهەڵەبجە لەڕێگەی چاندنی 200 نەمام و حەوت هەزار بەڕووەوە هەڵمەتی سەوزکردنی سنوورەکەیان دەستپێکرد و خوێندکارانیش بەشدارن لە چالاکییەکەدا.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- وەزارەتی بەرگری رووسیا بڵاویکردەوە، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی رووسیادا لە کاتی خۆئامادەکرنیان بۆ مانۆڕێکی سەربازیی لەگەڵ سوپای تورکیا لە
کۆبانێکۆبانێ تەقیوەتەوە. ئاشکراشی کردووە، سێ سەربازی رووسیا لەو تەقینەوە برینداربوون، بەڵام برینەکانیان سووکە و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.
[2]
- سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی تل رەفعەت سەر بە کانتۆنی شەهبای تۆپباران دەکات و بەپێی زانیارییەکان دوو کەسی سڤیل شەهیدبوون و چەندین کەسی دیکەش برینداربوون.
[4] لە ئەنجامی هێرشەکەدا 9 هاوڵاتی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵە. هاوکات 10 هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون کە زۆربەیان منداڵن.
[6]
- سوپای تورک و چەتەکانی، ئەو گوندانە بۆردومان دەکەن کە دەکەونە رۆژئاوای شاری
گرێ سپیگرێ سپی. بۆردومانەکە رووبەڕێکی نزیکەی 15 کیلۆمەتری لەخۆ گرتووە.
[6]
- تەرمی 5
شەڕڤانشەڕڤان کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە
عەفرینعەفرین شەهید ببون، لە لایەن هەزاران کەسەوە بە مەراسیمێک بەخاک سپێردران.
[6]🗄 سەرچاوەکان |
[1] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 02-12-2019 |
[2] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 02-12-2019 |
[3] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 02-12-2019 |
[4] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 02-12-2019 |
[5] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 02-12-2019 |
[6] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 02-12-2019 |
[7] | ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن |
|
📷 فایلی وێنە |
1.0.3 | 40 KB |
| |
Dec 3 2019 8:47AM | هاوڕێ باخەوان |
📷 فایلی وێنە |
1.0.2 | 67 KB |
| |
Dec 2 2019 12:38PM | هاوڕێ باخەوان |
📷 فایلی وێنە |
1.0.1 | 58 KB |
| |
Nov 30 2019 12:39PM | هاوڕێ باخەوان |