$باکووری کوردستان$
- لە شاری #وان#ی باکووری کوردستان قەدەغەی چالاکی و خۆپیشاندان کە سێ ساڵە بەردەوامە، 15 ڕۆژی تر درێژ کرایەوە.[2]
- #سەڵاحەدین دەمیرتاش# ڕایدەگەیەنێت، دەسەڵاتی ئاکپارتی تاوانبارترین دەسەڵاتی کۆماری تورکیایە و بۆ بەردەوامیدان بە دەسەڵاتەکەی، سەرجەم زیندانییە سیاسییەکان وەک بارمتە بەکاردەهێنێت. دەمیرتاش دووپاتیشدەکاتەوە، #ئەردۆغان# بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکردووە و ئەگەر تاهەتایەش لە زیندان بمێنێتەوە، داوای ئازادکردن لە ئەردۆغان ناکات.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374873/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئەحمەد شاهد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئەحمەد شاهد=KTML_ImageCaption_End=
- هاووڵاتییەکی #ئیلام#ی بە ناوی ئەحمەد شاهد کوڕی ڕەزا، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا و نابێ چالاکیی میدیایی هەبێت. دادگای ئینقلابی ئیلام، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران، ئەو حوکمەی بەسەر ئەو هاووڵاتییە کوردەدا سەپاندووە.[6]
- سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی فەرامەرز فەتاح نژاد کوڕی فەتاح، شاپوور حەبیبی کوڕی عیسا و فەرزین ڕۆستەمی کوڕی عەلی، خەڵکی گوندی ئەویهەنگی سەر بە #سنە#، لە دەماوەند لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.[6]
$باشووری کوردستان$
- لەمڕۆوە تا 04-01-2020 پشووی فەڕمییە لە باشووری کوردستان.[1]
- پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە دە بازنە کۆتایی هاتووە و لە چوار بازنەی دیکەش دەست بەجیاکردنەوەی دەنگەکان کراوە.[5]
- #دەزگای خێرخوازی بارزانی# بە هاوکاری ڕێکخراوی ئێڵ دی ئێسی ئەمەریکی پڕۆژەیەکی تەندروستی ڕادەگەیەنن بۆ دابینکردنی پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان. لە قۆناغی یەکەمیشدا پێداوستی پزیشکی دەگەیەننە نەخۆشخانەکانی #هەریر# و #باسرمە# و #دارەشەکران# و پڕۆژەکە بۆ ماوەی ساڵێک بەردەوام دەبێت.[4]
- بە پێی زانیاریەکان، کاتژمێر 12:00 هێرشێکی قوڕس بە چەکی قورسەوە بەرامبەر گوندەکانی #گرێ سپی# ئەنجامدراوە. داگیرکەران گوندەکانی شۆربە نیسک و بیرکەتی گرێ سپییان تۆپباران کرد.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە شاری فلۆرانس 'Rîseûp4 Rojava' دەستی بە کەمپینی بایکۆتکردنی کەلوپەل و خواردەمەنی تورکیا کرد. لە کۆڵانە قەڵەباڵخەکانی فلۆرانس پانکارت و بلاوکراوە بڵاوکرانەوە و بانگەوازی بۆ خەڵکی ئیتاڵیا کرا، بانکی یونیکرێدی، کۆمپانیای چەکی لێئۆناردۆ و کۆماپانیای چۆکۆلاتەی تورکی بایکۆت بکەن. پانکارتی نا بۆ شەڕ، لەم سەری ساڵەدا فەریرۆ بایکۆت بکەن' لە ناو کۆڵانەکان هەڵواسرا.[2]
- شەوی ڕابوردوو، خۆپیشاندانی بەرفراوان لە دیوانیە بەڕێوەچوو و خۆپیشاندەران بارەگاکانی حیزبی دەعوه و ڕەوتی حیکمه و عەسائیبی ئەهلی حەق و ڕێکخراوی بەدریان سووتاند.[3]