- 29-12-2019
- 28-12-2019
- 27-12-2019
- 26-12-2019
- 25-12-2019
- 24-12-2019
- 23-12-2019
- 22-12-2019
- 21-12-2019
- 20-12-2019
- 19-12-2019
- 18-12-2019
- 17-12-2019
- 16-12-2019
- 15-12-2019
- 14-12-2019
- 13-12-2019
- 12-12-2019
- 11-12-2019
- 10-12-2019
- 09-12-2019
- 08-12-2019
- 07-12-2019
- 06-12-2019
- 05-12-2019
- 04-12-2019
- 03-12-2019
- 02-12-2019
- 01-12-2019
- 30-11-2019
30-12-2019
- 31-12-2019
- 01-01-2020
- 02-01-2020
- 03-01-2020
- 04-01-2020
- 05-01-2020
- 06-01-2020
- 07-01-2020
- 08-01-2020
- 09-01-2020
- 10-01-2020
- 11-01-2020
- 12-01-2020
- 13-01-2020
- 14-01-2020
- 15-01-2020
- 16-01-2020
- 17-01-2020
- 18-01-2020
- 19-01-2020
- 20-01-2020
- 21-01-2020
- 22-01-2020
- 23-01-2020
- 24-01-2020
- 25-01-2020
- 26-01-2020
- 27-01-2020
- 28-01-2020
- 29-01-2020
باکووری کوردستان
- پارێزگاری ڕژێمەکەی ئاکەپەی شاری دیلۆک 48 ناوچە کە دەکەونە سەر سنووری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بۆ ماوەی 15 ڕۆژ وەکو 'ناوچەی تایبەتی ئەمنی' ڕاگەیاند.
[2]
باشووری کوردستان
- کۆچی دوایی ئەکتەر و پێشکەشکاری دیاری کوردستان،
ئاسۆ عومەر سوارەئاسۆ عومەر سوارە بە نۆبەی دڵ لە
سلێمانیسلێمانی.
[1]
کۆچی دوایی ئاسۆ عومەر سوارە خەڵکی کوردستان غەمبار کرد
- دوای ئەوەی ئاسایشی سلێمانی سینەما سالمی ئاگادارکردەوە کەنابێت ئەو فیلمە نمایش بکرێت، لە ڕاگەیەندراوێکدا، سینەما سالم ئەو کارەی ئاسایشی بە مامەڵەیەکی میلیتاری ناوبرد و ڕاشیگەیاند: ئاسۆکانی ئازادی ڕادەربڕین و فەزای گشتی تاریکتر دەکات.[2]
- سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزییH1N1 لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانی لە شاری
هەولێرهەولێر ڕایگەیاند، سێ نەخۆشی هەڵگریی ڤایرۆسی 1H1N کە دووانیان خەڵکی
موسڵموسڵ و شرگات و نەخۆشێکی دیکەیان خەڵکی سووریا بووە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و بەهۆی ئەوەی بەتووندی توشی ئەنفلۆنزابووبوون گیانیان لەدەستداوە.
[4]
- هاوڵاتیانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، بە خۆپیشاندانێکی فراوان گۆشەگیری سەر
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری
پەکەکەپەکەکە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان ئیدانە کرد.
[5]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناو بازاڕی شارۆچکەی
کفریکفری سەربە ئیدارەی
گەرمیانگەرمیان، بەشێک لە چالاکوانانی شارۆچکەکە، هەڵسان بە کردنەوەی پێشانگایەکی فۆتۆگرافی، بۆ نیشاندانی دڕندەیی و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان و وێنەی برینداران و قوربانیانی چەکی فسفۆڕ. زۆربەی وێنەکان پێکهاتبوون لە برینداران و قوربانیانی مەدەنی هاوڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان، لە بەرکەوتووانی چەکی فسفۆڕ و کیمیاوی.[5]
رۆژئاوای کوردستان
- هاوڵاتییانی شاری
حەسەکەحەسەکە و گوندەکانی دەوروبەری، تەرمی سێ شەهیدی
قەسەدەقەسەدە بە ناوەکانی ئالان دەروێش، نەجدەت حەمادە و جاسم ئەل-لوێد-یان بە مەراسیمێکی شایستە لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودییە، بەخاک سپارد.[2]

لە حەسەکە تەرمی سێ شەهیدی قەسەدە بەخاک سپێردران
دەرەوەی کوردستان
-
عادل عەبدولمەهدیعادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق هۆشداریدا لەدەرەنجامە خراپەکانی ئه و هێرشەی کە هێزەکانی ئەمریکا کردیانە سەر یەکەیەکی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی لە شاری قائیم و دەشڵێت :ئه و هێرشەی ئەمریکا مەترسدارە.
[3]
- دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بارەگای دوو لیوای حەشدی شەعبی لە خۆرئاوای عێراق، بەرپرسانی ئەمریکا جارێکی تر هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێگەی تر دەکەن لەدژی حەشد.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان