بەڕێزان / سکرتێرو سکرتاریەت و ئەندامە تێکۆشەرەکانی یەکێتیی ژنان
بەبۆنەی یادی (30) ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتان، یەکێتیی ژنانی کوردستان، پیرۆزبایتان لێدەکەین، لەرێگای ئێوەشەوە پیرۆزبایی لەهەموو ژنانی تێکۆشەری کورد و دایکان و خوشکی شەهیدان دەکەین، سڵاوی ئەمەک و وەفاداریش دەنێرین بۆ هەموو ئه و ژنە تێکۆشەرانەی شەهیدبوون و گیانی خۆیان بۆ کوردستان بەختکرد. سڵاویش بۆ ئه و ژنانەی لە وێستگە لەجیاجیاکاندا، لەریزەکانی یەکێتی ژنان ماندووبون و خەباتیان کرد.
یەکێتی ژنان، لە دوو قۆناغی جیاوازی خەباتدا، ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە، لە خەباتی ڕزگاریخوازی بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان، لە خەباتی مەدەنی و دیموکراسی بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان و ڕەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ بەشداری ژنان لە بوارە جیاجیاکاندا و بەدیهێنانی هەندێک مافی یاسایی و سیاسی، کە بۆ سەرکەوتنی خەباتی ژنان ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە کاتی خۆیدا.
ئومێدەوارین، بۆ قۆناغی داهاتووی خەبات، یەکێتیی ژنان، باشتر خۆی سازبدات، وەک هەمیشە پێشەنگی خەباتی ژنانی یەکسانیخوازو ئازادیخواز بێت، چونکە سەرباری بەرەوپێشەوەچوونەکان، هێشتا ئەرکی گرنگ ماوە ڕابپەرێنرێ.
دووبارە پیرۆزە، بۆ پێشەوە بەره و لوتکەی سەرکەوتن
راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#03-11-2019#