فەرماندەیی گشتی #یەبەشە#/#یەژەشە# لەبارەی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە ناوچەی خانەسۆر-ی #شنگال# ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سێ #شەڕڤان#مان بریندار بوون.
فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانیشنگال/ یەکنیەکانی ژنانی شەنگال (یەبەشە/یەژەشە) لەبارەی هێرشی سەر شەنگال ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، هێرشەکە لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە جێبەجێکراوە و چەکی (SIHA)تێدا بەکارهێنراوە.
راگەیاندراوەکەی یەبەشە/یەژەشە بەم شێوەیەیە:
=KTML_Mark_Begin=کاتژمێر 13:10ی ڕۆژی 4ی تشرینی دووەم، دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی چاودێریی بە چەکی (SIHA) هێرشی کردوەتە سەر بنکەیەکی کاتیی هێزەکانمان. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا 3 شەڕڤانمان بریندار بوون.=KTML_Mark_End=
وەکو دەزانرێت دەوڵەتی فاشیست و قڕکەر ئەوە جاری یەکەم نییە هێرش دەکاتە سەر گەلەکەمان. دەوڵەتی تورک ئەمڕۆ تەنیا هێرشەی نەکردە سەر هێزەکانی ئێمە، بەڵکو هێرش دەکاتە سەر هەموو گەلی ئێزیدیمان و تەواوی خاکی عێراق. گەلەکەمان کە کۆمەڵکوژیشی لە دژدا کراوە، ملکەچ نەبووە. دواجار #داعش# هێرشی کردە سەر گەلەکەمان و کۆمەڵکوژی کردن. منداڵ، کچ، کوڕ، دایکانی ئەو گەلە بەرخۆدانیان کرد و دەستبەرداری ماڵ و خاکەکەیان نەبوون. بەڵام گەلەکەمان هەر کاتێک لە ئازادی نزیک بووبێتەوە، دەوڵەتی تورک هێرش دەکات.
ئەو هێرشەی دەوڵەتی تورک درێژەی بەردەوامی کۆمەڵکوژی چەتەکانی داعشە بۆ سەر گەلی ئێزدیمان، بەو هێرشانە دەیانەوێت داعش بەهێزتر بکەن، ئەم هێرشە وەکو تۆڵەکردنەوەی ئەبوبەکر بەغدادییە.
جارێکی دیکەش دەڵێین، دەوڵەتی تورک هیچ کاتێک ناتوانێت گەلەکەمان و هێزەکەمان بشکێنێت. ئێمە وەکو هێزەکانی پاراستنی شەنگال – یەبەشە- یەژەشە هەرچۆنێک بێت گەلی خۆمان لە هەر هێرشێک دەپارێزین.
هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ شەڕڤانانمان دەخوازین کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا بریندار بوون.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!