ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لێدوانێکی بڵاو کردەوە:
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیا دا، هێزەکانمان لە 7ی تشرینی دووهەم کاتژمێر 19:15 خولەک لە ناوچەی خواکورکی سەر بە هەرێمی پاراستنی میدیا لە دژی خالێکی سوپای تورکی داگیرکەر لە گردی شەهید ساریا چالاکیەکیان ئەنجام دا و زەبری کوشتندەیان لە سەنگەر و سەربازگەی دوژمنیان دا، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانیان نەزانرا.
لە هەمان ڕۆژدا سوپای تورکی داگیرکەر لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هێرشێکی هەواییان ئەنجامدا. لەم چوارچێوەیەدا فڕۆکە جەنگیەکان لە کاتژمێرەکانی نێوان 11:30 و 13:00 گوندی هۆرێی زاپ و لە کاتژمێر 15:20 خولەکیشدا ئەشکەوتی بریندارانیان بوردومان کرد.
هەورها فرۆکە جەنگیەکان لە کاتژمێر 19:30 خولەک گوندی یەکماڵەی هەرێمی مەتینا و کاتژمێر 20:00یش گوندی گوزێی هەرێمی گارەیان بوردومان کرد[1].
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!