دوای سووتانی دیوانەکەی لەلایەن هێرشی دڕندانەی #زەعیم سدیق# بۆ سەر شاری #هەڵەبجە# دوای سووتاندنی بازاڕی هەڵەبجە و دوکانی ناتقی شاعیر کە دیوانەکەی بەردەوام بەدەستییەوە بووە و پێداچونەوە و پاکنووسی کردووە بویە لە دوکانەکەی بووە لەو ڕۆژەدا بەداخەوە دیوانەکەی سووتا و بەشێکی کەم لە شیعرەکانی لە سووتان ڕزگاری بوو بەهۆی بوونی چەن شیعرێکی لای خەڵکی دڵسۆز لە هاوڕێکانی و شاعیرانی هاوڕێی ناتیقی شاعیر.
بۆیە بە ناوی بنەماڵەی ناتقی شاعیر داوا لە خوێنەران و شیعردۆستان دەکەین ئەوەی دێڕێک، چوارینەیەک، پارچە شیعرێک یان سەرگوزشتەیەکی ناتقی شاعیری لا بێت یا شوێنی پێ بزانی گەورەیی بنوێنێ و بیگەیەنێت بە دڵسۆزانی #ڕێکخراوی کوردیپێدیا#، وە بیگەیەنێت بە بەندە لەبەر ئەوەی لە سەرەتای دووبارە چاپکردنەوەی دیوانەکەین بە شێوەیەکی نوێ، خوا یار بێت بیخەینەوە بەر دیدی شیعردۆستان.
لەگەڵ ڕێزی ئاسۆس کەمال کەریم لەجیاتیی بنەماڵەی ناتقی شاعیر
=KTML_Tel_Type_Mobile= =KTML_Tel_Begin=009647701527795=KTML_End=
=KTML_Email_Begin=asoskamal1@gmail.com=KTML_Email_Between=asoskamal1@gmail.com=KTML_Email_End=
[1]