کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,608
وێنە
  123,874
پەرتووک PDF
  22,077
فایلی پەیوەندیدار
  125,573
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,592
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,553
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,711
عربي - Arabic 
43,854
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,622
فارسی - Farsi 
15,767
English - English 
8,522
Türkçe - Turkish 
3,821
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,087
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
965
وێنە و پێناس 
9,463
کارە هونەرییەکان 
1,573
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,952
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
761
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,051
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,676
کورتەباس 
22,144
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,366
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,063
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
55
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,347
PDF 
34,671
MP4 
3,832
IMG 
233,692
∑   تێکڕا 
273,542
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
بەیاننامەی دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی مانگرتوو لە گەرمیان بۆ جەماوەرو ڕای گشتی هەرێمی کوردستان
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
بەیاننامەی دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی مانگرتوو لە گەرمیان بۆ جەماوەرو ڕای گشتی هەرێمی کوردستان
بەیاننامەی دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی مانگرتوو لە گەرمیان بۆ جەماوەرو ڕای گشتی هەرێمی کوردستان
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەیاننامەی دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی مانگرتوو لە#گەرمیان# بۆ جەماوەرو ڕای گشتی هەرێمی کوردستان.
وا بۆ هەفتەیەکە کۆمەڵێک لە دادوەرو ئەندامانی داواکاری گشتی لەژێر ئەم خێمەیە و لەئەزموونێکی نەوعی بێ پێشینە، بڕیاری مانگرتنمان داوە، هۆکارەکەشمان ڕوون کردەوە بۆ ڕای گشتی کەئێمە کۆمەڵێک گرفتمان لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی دادگای تێهەڵجوونەوەی گەرمیان هەیە، پێشتر هەوڵەکانمان بۆ چارەسەر بەبنبەست گەیشتن وەداواکاریەکانمان لە پرسینەوە لەگەڵیدا بەوە گەیشت کەئێمەی سکاڵاکار بووین بەتاوانبارو سزامان بۆ دەرچوو لەلایەن ئەنجوومەنی دادوەری یەوە، ئێمەش کەدڵنیابووین لە ڕەوایەتی داواکانمان ئەو بڕیاڕەمان بەنایاسایی زانی، بۆیە ڕەتمان کردەوە، لەبەرئەوەی هەموو ڕیگاکانمان لە پێشدا داخرابوون بۆیە ئەم بڕیارەمان دا، وە بێ دەنگ بوون لە ئاست ئەو ستەم و نادادیە بە جۆرێک لە ناڕەوایەتیی دەزانیین و لەگەڵ پیشەی دادوەرێتیمان یەک ناگرێتەوە، هەر بۆیە لەبەر بێ ئومێدیمان لە ئەنجومەنی دادوەری داوامان ئاڕاستەی پەرلەمان و حکومەت و دادگای پێداچوونەوەکرد بە پێکهێنانی لێژنەیەک بۆ لێکۆلینەوە لەڕەوشی دادوەری ئەم سنوورە.
لێرەدا بەپێویستی دەزانیین سوپاسی سەرۆکایەتی و ئەندامانی پەرلەمان بکەین بۆ بەدەنگەوەهاتن و پشتیوانی کردن و تەبەنی کردنی داواکانمان هەر لەسەردانیکردن و پەیوەندی گرتن و لێدوان بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، هەروەها بڕیاری پێکهێنانی لێژنەیەک بۆ لێکۆلینەوە لە ڕەوشی دادوەری سنووری گەرمیان کە داواکاری سەرەکی ئێمەیە. هەروەها سوپاسی میدیاکاران و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەین بۆ ڕووماڵکردن و گەیاندنی دەنگمان بە جەماوەرو ڕای گشتی، هەروەها سوپاسی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و سەرجەم چین و توێژەکانی دەڤەری گەرمیان دەکەین بۆ پاڵپشتی و پشتگیریمان، بەتایبەتی کەسوکاری ئەنفال و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، هەروەها بۆکۆمەڵیک لە پارێزەران و یاساناسانی دڤەری #سلێمانی# و #هەولێر#و بادینان کە پشتیوان و هاوخەممان بوون.
ئێمە دڵنیاین ئەم داخوازیانەی ئێمە لە چاکسازی داخوازی زۆرێک لەهاوپیشەکانمانە، بەڵام لەبەر هەرهۆکارێک بێ نەیانتوانیوە دەنگی ناڕەزایەتی بەرزبکەنەوە و ئەو بارودۆخەیان قبووڵ کردووە. لێرەدا بەپێویستی دەزانیین جەخت لەسەر داواکاریەکانمان بکەینەوە بەم خاڵانەی خوارەوە :
1_ ئەکتیڤ کردنی ڕۆڵی داواکاری گشتی لەچاودێری ودژایەتیکردنی گەندەڵیی و پاراستنی ماڵ وسامانی گشتی، وە هەموارکردنەوەی یاسای داواکاری گشتی کەبە زەروورەتێکی هەنووکەیی دەزانیین وە جێگای دڵخۆشیە ئێستا پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کردوەو پەلەبکرێت لە هەموارکردنەوەیاساکە لەماوەی (3) سێ مانگی داهاتوو.
2_ هەموارکردنەوەی یاسای دەسەڵاتی دادوەری ژمارە (23) ساڵی 2007ی هەرێمی کوردستان.
3_ دەرکردنی یاسای دەستەی سەرپەرشتیارانی دادوەری لەهەرێمی کوردستان، کە تائێستا بەپێی یاسای دەسەڵاتی دادوەری یاسای بۆ دەرنەکراوە کە کەلێنێکی یاسایی گەورەیە لەنەبوونی چاودێریکرنی کاری دادوەری لە هەرێمی کوردستان.
4_چاکسازی کردن و بەدامەزراوەکردنی سیتسمی دادوەری و دوورخستنەوەی دەستی حیزب و سەربەخۆیی دادگاکان.
5_هەڵوەشاندنەوەی دەست بەجێی بڕیاری سزادانمان کەلەلایەن ئەنجوومەنی دادوەری یەوە دەرکراون بەگواستنەوەی دادوەرانیشەوە، چونکە بەنایاساییان دەزانیین وەپشتی بەڕاپۆرتی لێژنە نەبەستووە کەبڕیاڕبووە درووست بکرێ، تەنها کەسێک ڕاپۆرتەکەی نووسیوەو وبێ لایەنی نەپاراستووە وە لەبەرژەوەندی سەرۆکی دادگای گەرمیان نووسیویەتی وەتۆمەتی نابەجێ وناهەقی داوەتە پاڵمان. هەروەها ڕێگری کردن لە خراپ بەکارهینانی دەسەڵات و دووبارەسزادانی نایاسایی دادوەران و داواکارانی گشتی لە ژێرناوی بەرژەوەندی گشتییدا، لەسەر هەڵوێستەکانیان.
لەم پرۆسەیەدا ئومێد دەکەین توانیبێتمان بەم مانگرتنەمان کەجۆریکە لە خەباتی شارستانی و مەدەنی پەیامێک بدەین بەڕای گشتی و جەماوەر کە چاکسازی لە بواری دادوەری کەمتر نییە لە بوارەکانی تر بەڵکو لە هەموو بوارەکانی تر گرنگترە، بەبێ سەروەر بوونی یاساو کاراکردنی ڕۆڵی داواکاری گشتی وە ڕێکخستنی سیستمی دادوەری، مەحاڵەو ناتوانیین هەنگاو بنێین بۆ چاکسازی لە بوارەکانی تر.
جا بۆیە لەبەر ناسکی ڕەوشی ئەمنی وسیاسی لە عێراق و پێدانی بوار بەلیژنەکەی پەرلەمان و هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردن کە لەئارادایە وەلەبەر بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان، لەئەمڕۆوە بڕیاری هەڵپەساردنی مانگرتنمان دەدەین وە دەچینەوە بۆ سەر کارو پیشەمان بەشێوەیەکی کاتی و بەئومێدی چارەسەری کۆتایی گرفتەکان، بەڵام دڵنیاتان دەکەینەوە کە ئێمە بەردەوام دەبیین لەهەوڵەکانمان بۆ چاکسازی وەبێ دەنگ نابیین لەئاست پێشێل کردنی یاسا لەلایەن هەرکەسێکەوە بێت، هەروەک هاوکارێکی باشی حکوومەت و پەرلەمان دەبیین لە پرۆسەی چاکسازی کە داواکارین سێکتەری دادوەریش بگرێتەوە.، وە ئێمە سەرەڕای کۆمەڵێک تێبینیمان لەسەر دەسەڵاتی دادوەری لەهەرێمی کوردستان، بەڵام بەمەرجەعی خۆمانی دەزانیین و، ڕێز لەسەرجەم دام و دەزگاکان دەگرین و مەبەستمان شکاندنی شکۆی هیچ لایەک و دامەزراوەیەک نیە، وە ڕەخنەکانمان ڕەخنەی بونیادنەرن نەک ڕووخێنەر وەناشکرێ دادوەران تەنها لەبەر ڕەخنە و هەڵوێستەکانیان تووشی هەڕەشەو سزاو ڕێککاری یاسایی ببن و بێدەنگی هەڵبژێرن.
بۆیە ئومێد دەکەین هەوڵەکان دەرئەنجامی باشیان هەبێت، ئیرادەی جدی هەبێ بۆ چارەسەری گرفتەکان و، بەرژەوەندی گشتی هەموومان کۆبکاتەوە، هەروەها سەروەری یاساو چاکسازی وخزمەتی هاوڵاتیان و پاراستنی ئەزموونەکەمان ئامانجی سەرەکیمان بێ و کوردستانمان ئاوەدان بێ..
دادوەران و داواکارانی گشتی مانگرتوو
#12-11-2019#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 1,919 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-11-2019 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کەلار (گەرمیان)
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 12-11-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 12-11-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 12-11-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,919 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.140 KB 12-11-2019 بەناز جۆڵاب.ج.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.953 چرکە!