روونکردنەوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
بەشێک لە ڕۆڵەکانی گەلی عێراق بە خۆپێشاندان و داواکردنی مافەکانیان لە چوارچێوەی ناسنامەی هاووڵاتیبوون و لەپێناو باشترکردنی هەلومەرجی ئێستای عێراق، مافێک پەیڕەو دەکەن کە دەستوور فەراهەمی کردووە.
ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێز و پێزانینمان هەیە بۆ هەموو هەوڵ و کۆششی جەماوەریی ئاشتیخوازانەی سەرجەم چین و توێژەکان کە لە گۆڕەپانەکانی خۆپێشاندان کۆبوونەتەوە، بە پێویستمان زانی سەرنجی خوشک و براکانمان کە خاوەن مافی دەستوورین ڕابکێشین بۆ ئەوەی ئاگاداری هەوڵی هەندێ خەڵکی سەرلێشێواوی تێکدەر بن کە بۆ لەباربردن و تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و دروستکردنی مەترسی بۆ سەلامەتیی نیشتمان، لەدژی پێشمەرگە پروپاگەندەی ژەهراوی بڵاودەکەنەوە، ئەویش لە ڕێگەی تێکەڵکردنی ناوی برا پێشمەرگەکانتان لە بەرپرسیارێتی لەو بابەتانەی لە خۆپێشاندانەکان ڕوویانداوە.
پێشمەرگە بە مێژووی دوور و درێژی نیشتمانی خۆی بۆ هەموو عێراقییەکان قەڵغان بووە و هەموویانی پاراستووە و بە شەهیدە سەربەرزەکانییەوە قوربانی و وەفاداری پێشکەشکردووە بۆ ئەوەی گەلی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانی لە پێشەنگی گەلانی ئازادیخواز و پێشکەوتنخوازدا بێت، هێزی پێشمەرگە بەشێکە لە سیستمی بەرگری عێراق و برای ئێوەن، پێشمەرگە زۆر لەوە دوورە کە بە پێچەوانەی ویژدان و خواستی نیشتمان ناو و ڕێبازەکەی لەکەدار بکرێت.
لەبەر ئەوە دوژمنانی یەکریزی نیشتمانی بە ئامانجی بەلارێدابردنی ڕێڕەوی ڕووداوەکان و بۆ خزمەتی بەرژەوەندییە گوماناوییەکانیان، هەوڵی بەخشینی تۆمەتی درۆزنانە دەدەن. ئێمەیش پەیمان دەدەین کە گەلەکەمان بە هەموو هێزکانییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەوانەی کە هەوڵی تێکدانی یەکریزیی نیشتمانی دەدەن، لە ئامادەباشیدا دەبێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
18-11-2019
#هەولێر#