روونکردنەوەیەک لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی #هەولێر#
دوای ئاگادارکردنەوەمان لەلایەن پاسەوانانی شوقەکانی زانیاری بە بوونی تەرمێک لە شوقەکەیان کاتژمێر 11/30بەیانی ڕێکەوتی2019/11/21 دەستبەجێ تیمی لێکۆلینەوەی بنکەی پۆلیسی خانەقا لەگەل تیمی بەلگه و تاوان گەیشتنە شوێنی ڕووداو دواتر تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا و دوای پشکنین و توێکاری کردنی تەرمەکە دەرکەوت کەوا،
کەسێک بەناوی (یوسف احمد محمد)موالید1978خەلکی #کەرکووک#.
وەبەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی دادی دەردەکەوێت کەوا هیچ شوێنەوارێکی گوله ولێدان یان هەر هۆکارێکی تر بە جەستەوەیەوە دیار نەبووە و گیان لەدەستدانەکەشی تەنها کەوتنە خوارەوە له شوینیکی بەرزەوە بووە،
وە پەڕاوی لێکۆلینەوەی بو کراوەتەوە و لەهەر پێشهاتێکی لێکۆلینەوەکان ڕوونکردنەوە دەخەینە ڕوو.[1]
ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای هەولێر
#21-11-2019#