بەیاننامەکە خۆی لە حەوت خاڵدا دەبینێتەوە و تیادا هاتووە:
1- بەڕێز حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەردوو بەڕێزان لە وتەکانیاندا دەڵێن با پارێزگاری لەبەروبوومی ناوخۆ بکەین، بەرووبومی ناوخۆ واتا مریشکی سپی لەناوچووندایە، ساڵانە خاوەن پرۆژەکان چەندین جار تووشی زەرەر و زیانێکی زۆر دەبن، چونکە نرخ جێگیر نییە، بۆیە داواکارین لە بەڕێزتان بەزووترین کات بێنە سەرخەت و ئەم کێشەو گرفتانەمان بۆ چارەسەر بکەن.
2- ئێمە ساڵانە ئامادەین لەکاتی نوێکردنەوەی مۆڵەتدا پارە بدەین بەحکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەو مەرجەی حکومەت پارێزگاری لە بەروبوومی ناوخۆ بکات.
3- حکومەتی هەرێمی کوردستان مریشکی بەستوو قەدەغە بکات کە داخڵی هەرێمی کوردستان نەبێت، چونکە بەروبوومی ناوخۆ لە %100 لەهەرێمی کوردستان زیادە.
4- حکومەتی هەرێمی کوردستان سەربڕخانەکان بکاتەوە بە حاڵەتی کارپێکردن، بۆ ئەوەی #وەزارەتی پێشمەرگە#، وەزارەتی تەندروستی، چێشتخانە و ڕستورانتەکان و چەندین لایەنی تریش سوودی لێببینن.
5- حکومەتی هەرێمی کوردستان نرخمان بۆ دیاری بکات، نە لەسەر هاووڵاتیان نرخ گران ببێت، وە نە خاوەن پرۆژەکان تووشی زەرەرو زیان ببن.
6- تێچووی ئەو مەوادانەی کە بۆ خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان دابین دەکرێت هەرزان لەسەریان بوەستێت.
7- مۆڵەتی پرۆژە لەهەرێمی کوردستان بوەستێت و ڕابگیرێت.[1]
22-11-2019