بەڕێز کاک
بەڵێن عەبدوڵڵابەڵێن عەبدوڵڵا سکرتێری
حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانحیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
بە بۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی حیزبی زەحمەتکێشان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە سکرتێری حیزب، پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاڕاستە دەکەم و بەهیوام کۆنگرەکەتان ببێتە وێستگەیەک بۆ نوێبوونەوه و پێشکەوتن لە سایەی کوردستانێکی ئارام و گەشەسەندوودا.
ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانمان بۆ چاکسازی لە زۆربەی بوارەکاندا چڕ کردوەتەوە ومەبەستمانە بە باشترین شێوە خزمەتی هاوڵاتیان بکەین و ئارامی زیاتر بچەسپێنین، بۆ ئەم مەبەستانەش پێویستمان بە هاوکاری هەموو لایەک هەیه و وبەهیواین حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پاڵپشتی حکومەت بن لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
دووبارە پیرۆزه و هیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێزتان و حیزبی زەحمەتکێشان دەخوازم.
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
25-11-201925-11-2019