بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
ئەمڕۆ 29-11-2019 بە پەرۆشییەوە گوێم لە گوتاری هەینیی مەرجەعییەتی باڵای ئایینی گرت، کە تێیدا باسی لەوەکرد سەرباری ئه و دۆخە گرژییەی وڵات پێیدا تێدەپەڕێت بەتایبەتی لەماوەی ئەم دوو مانگەی ڕابردوودا کە کەمتەرخەمی ڕوونی لێکەوتووەتەوە لە مامەڵەکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەگەڵ پێشهاتەکان، هەروەها بۆ پاراستنی مافەکان و ڕێگریکردن لە خوێنڕشتن، بانگهێشتی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەین کە حکومەتی هەنووکەیی تێیدا هەڵقوڵاوە، لەمبارەیەوە چاو بگێڕێت بە بژاردەکانی و بۆ بەرژەوەندی عێراق و پارێزگاریکردنی لە خوێنی ڕۆڵەکانی ڕەفتار بکات و نەخزێتە نیو گێژاوەی تووندوتیژی و پشێوی و کارەساتبارییەوە. منیش بەمەبەستی بەدەمەوەهاتنی ئەم بانگهێشتە و بۆ ئاسانکاریکردن و خێراییکردن لە جێبەجێکردنی لە نزیکترین کاتدا، نووسراوی فەرمیی دەست لەکارکێشانەوەم لە سەرۆکایەتیی حکومەتی ئێستا بۆ بەڕێز ئەنجوومەنی نوێنەران بەرز دەکەمەوە بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران چاو بە بژاردەکانیدا بگێڕێت. لەکاتێکدا هەموو کەس دەزانێت، من پێشتر ئەم بژاردەیەم بۆ بەرژەوەندی گەل و نیشتمان، بەشێوەیەکی ڕاشکاوانە پێشنیاز کردبوو. لە یاداشتنامە فەرمییەکانیشدا تۆمارکراوە.
خوای گەورە عێراق و خەڵکەکەی بپارێزێت و مەرجەعییەتی باڵای ئایینیش بپارێزێت و وەک ڕووناکییەک و چەترێک بۆ سەر هەموومان بهێڵێتەوە. خوا پشتیوانمان بێت.
#عادل عەبدولمەهدی#
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران[1]
#29-11-2019#