$باشووری کوردستان$
- بەفر زۆرێک لە ناوچەکانی باشووری کوردستانی تەنیوە و بووەتە ئاستەنگ لە هاتووچۆکردنی نێوان زۆرێک لە شارۆچکەکان.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376045/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بەهۆی بەفر بارینەوە ڕێگەی هاتووچۆی زیاتر لە 250 گوند و شارۆچکەکانی دەڤەری سۆران داخراوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەهۆی بەفر بارینەوە ڕێگەی هاتووچۆی زیاتر لە 250 گوند و شارۆچکەکانی دەڤەری سۆران داخراوە=KTML_ImageCaption_End=
- تەرمی 5 کۆچبەری کورد کە بەر لە ماوەیەک بەهۆی نقومبوونی یەخت کەیان لە ئاوەکانی نێوان یۆنان و ئیتاڵیا خنکان، ئەمشەو گەیەندرانەوە هەرێمی کوردستان.[1]
- بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر بارینەی دەڤەری #سۆران#ی گرتۆتەوە، ڕێگای شارۆچکەکانی سۆران، مێرگەسۆر، #چۆمان# و #ڕواندز# و زیاتر لە 250 گوندی ئەو شارۆچکانە گیراوە و تا ئێستاش بەفر بارین بەردەوامە. لە شارۆچکەی مێرگەسۆر زیاتر لە 55 سم بەفر باریوە، زۆربەی ڕێگاوبانەکان گیراون، تیمەکانی بەفر ڕاماڵین خەریکی خاوێنکردنەوەی ڕێگاوبانەکانن، بەڵام بەهۆی بەفر بارینی بەردەوام تا ئێستا ڕێگاوبانەکان خاوێن نەکراونەتەوە، ڕێگاوبانەکان گیراون و هاووڵاتیان ناتوانن وەکو پێویست هاتووچۆ بکەن. لە سنووری #سیدەکان# بەتایبەتی سەری بەرد زیاتر لە 30 سم بەفر باریوە، لە زینی وەرتێ نزیکەی 60 سم بەفر باریوە، لە #حاجی ئۆمەران#یش زیاتر لە نیو مەتر بەفر باریوە و ڕێگاوبانەکان بەتەواوەتی داخراون، بەتایبەتی جموجۆڵی گەشتیاری و بازرگانی لە دەرەوازەی حاجی ئۆمەران پەکی کەوتووە. تا ئەمڕۆش لەو ناوچانە بەفر بارین بەردەوامە، بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی تا بەیانی بەفر دەبارێت.[3]
- خوێندکارانی زانکۆی #سلێمانی# لەدژی گۆشەگیری سەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، وێنەی ئۆجالانیان لە هەموو بەشەکانی #زانکۆی سلێمانی# هەڵواسی.[4]
- لە بەرامبەر پشتگوێخستنی شارەکەیان و کەمبوونەوەی بڕی کارەبای نشتیمانی و خراپی ڕێگاوبانەکان و دابەشنەکردنی نەوتی سپی، دانیشتووانی شارۆچکەی #سەید سادق# دەست بەخۆپیشاندان دەکەن و هۆشداری دەدەنە حکومەت.[5]
- کۆنسێرتی گۆرانی و میوزیکی منداڵان لە ژێر ناونیشانی منداڵان ئایندەی گەشی کۆمەڵن لە سلێمانی بەڕێوەچوو.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، سزاکانی سەر ئێرانی فراوانتر کرد و دوو کەس و شەش کۆمپانیای دیکەی پەیوەست بە کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێرانی سزا دا.[2]
- #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەجیا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی #نەتەوە یەکگرتووەکان# و کيرياکۆس ميتسۆتاکيس، سەرۆک وەزیرانی یۆنان کۆبووەوە.[6]